سیمپسۆنەکان - (The Simpsons(1989

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-00:56:00 - کۆدی بابەت: 1346
سیمپسۆنەکان - (The Simpsons(1989

ناوه‌ڕۆك

زانیاری زنجیرە

باس لە بەسەرهاتەکانی خێزانی سیمپسۆن دەکات لە شارۆچکەی خەیاڵی “سپرینگفڵید”

خێزانی سیمپسۆنەکان پێکهاتوە لە چەن کەسایەتیەکی خەیاڵیی کە لە زنجیرەیە کارتۆنێکی تەلەفیزۆنیدا هەن بە ناوی " سیمپسۆنەکان". ئەم خێزانە لە ژنو مێردێک بە ناوی "هۆمەر" و "مارج" و سێ منداڵەکەیان پێکدێت کە ناویان "بارت و لیزا و ماگی"یە. خێزانەکە لە شەقامی "۷٦۲ی ئێڤەگرین تێرس" ئەژین لە شارۆچکەی خەیاڵیی "سپرینگفیڵد" لە ئەمریکا٫ وە بەرهەمهێنراوە لەلایەن دەرهێنەری بواری کارتۆن و ئەنیمەیشن "مات گرەینین"ەوە کە فکرەی کەسایەتیەکانی زنجیرەکەی لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆیەوە وەرگرتوە و خۆییشی لە زنجیرەکەدا لەلایەن کارەکتەری "بارت"ەوە شۆێنی گیراوەتەوە. یەکەم دەرکەوتنیان لە کەناڵی فۆکس بو لە ساڵی ۱۹۸۷ لە پڕۆگرامی "ترەیسی ئەڵمن" کە دواتر بو بە زنجیرەیەکی فەرمیی کەناڵەکەو لە ساڵی ۱۹۸۹ بۆ جارێکی تر لە کەناڵی فۆکس دەرکەوتنەوە.هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسایەتیە سەرەکیەکەی ناو زنجیرەکە٫ چەن کەسایەتیەکی تری لاوەکی و گرنگ هەن لە خێزانەکەدا٫ یەکێک لەوانە "ئەبرەهەم"ی باوکی هۆمەرو باوەگەورەی سێ منداڵەکەیە کە زۆرترین جار دەرەکەوێت لە زنجیرەکەدا٫ وە " پاتی" و "سەلما" کە دو خوشکی دوانەی "مارج"ن؛ وە "یارمەتیدەرەکەی سانتا" و "سنۆوبۆڵ" کە دو سەگی ماڵیین. چەند ئەندامێکی تر لەخێزانەکەدا هەن کە ئەوانیش "مۆنا سیمپسۆن"ی دایکی هۆمەر و "هێبێرت پۆوڵ" ی زڕبرای هۆمەرو "جاکوڵاین بۆڤیەر"ی دایکی مارجن."گرەینین" بیرۆکەی دروستکردنی سیمپسۆنەکان لە ئۆفیسی دەرهێنەری ئەمریکی "جەیمس ئێڵبروک" هات بە مێشکیدا. بروکس داوای لێکردبو کە کورتە ئەنیمەیشنێک بەرهەمبێنێت٫ کە لە سەرەتادا گرەینین دەیویست ناوی زنجیرەکە "ژیانی دۆزەخ(Life in Hell)" بێت٫ بەڵام کاتێک کە زانی بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی لەو جۆرە ئەبێت هۆی لە دەستدانی مافی بڵاوکردنەوە و کۆتایی پێهاتنی کارەکەی لەبەر ئەوە پلانەکەی گۆڕی و بڕیاریدا زنجیرەکە سەبارەت بە خێزانێکی گیروگرفتاوی و ناڕێکوپێک بێت.

پێنج ئەندامەکەی خێزانە ڕاستەقینەکە ریزاینێکی سادەیان بۆ کرابو بۆ ئەوەی ڕوخساریان بە ئاسانی بگۆردرێ و کاتێک وەکو سێبەر دەرکەوتن بناسرێنەوە٫ وە گرەینین تەنها نەخشەی سەرەتایی و سادەی دابو بە ئەنیمەیشن بەرهەمهێنەکان٫ بەڵام ئەمان نەیانتوانی بە شێوەیەکی ڕێکو پێک وێنەکانیان دروستبکەن٫ بۆیە لە چەند ئەڵقەیەکی سەرەتای زنجیرەکە بە شێوازێک ناڕێکو خراپ دەرەکەوتن. چەند کورتە فیلم و زنجیرەیەکی تر لەسەر سیمپسۆنەکان دەرهێنرا کە هەر لەسەر کەناڵی فۆکس پەخش ئەکرا و هەمان کەسایەتیەکانی زنجیرەی پێش بەرجەستە ئەکران.سیمپسۆنەکان لە شارۆچکەی سپرینگفیڵد ئەژین لە ئەمریکا کە تا ئێستا دیار نیە کە ئەم شارۆچکەیە ئەکەوێتە کام ویلایەتی ئەمریکاوە بەڵام شوێنێکە کە هەنێ جار بەفری لێ ئەبارێت و خەڵکەکەی لە پایزدا قەمسەڵە لەبەر ئەکەن. هۆمەر کارمەندێکی حکومەتە کە لێکۆڵینەوە دەکات لە دامەزراوەو کارگەو ئامێرو دۆخی کەرتی تەندروستی و پەروەردە و هتد٫ سەرەڕای ئەوەی کە کەسایەتیەکی بێباکانە و گێلانە و ئیهمالی هەیە. وە مێردی مارجە کە دایکێک و ژنێکی ماڵەوەیە و پێکەوە سێ منداڵیان هەیە: بارت کە منداڵێکی دە ساڵانی سەربەکێشەیە و لیسا کە کە منداڵێکی سەیری هەشت ساڵانە و ماگی کە ساوایەکی یەک ساڵە کە زۆر بە کەمی قسە ئەکات ئەویش لە ڕێگەی مژینی مەمکەمژەکەیەوە. خێزانەکە سەگێکیان هەیە کە ناوی "سانتاس لیتڵهێڵپ"ە لەگەڵ پشیلەیەکدا کە ناوی "سنۆوبۆڵ"ە٫ وەهەردوکیان ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە زۆربەی وەرزەکاندا. سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ڕۆژ و مانگ و ساڵ بەسەریاندا سیمپسۆنەکان هەر پیر نابن و هێشتاش هەر بەو شێوەیەن کە لە ساڵانی هەشتاکان هەبوون. وە سەرەڕای ناڕێکوپێکی خێزانە چەندین ئەڵقەو دیمەن جەخت لەسەر خۆشەویستی و گرنگیپێدان بەیەکتر دەکەنەوە.

بەژداربووان

دان کاستێڵێنادا لە ڕۆڵی هۆمەر سیمپسن
 
جوڵی کاڤنەر لە ڕۆڵی مارج سیمپسن
 
نانسی کارترایت لە ڕۆڵی بارت سیمپسن
 
یێردڵی سمیز لە ڕۆڵی لیسا سیمپسن
 
هانک ئەزاریا لە ڕۆڵی ئاپوو
 
هاری شیێر لە ڕۆڵی نێد فڵاندەرس
 


سەرچاوەکان



1564 بینین