واباشترە پەیوەندی بکەیت بە سۆڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-02:59:00 - کۆدی بابەت: 1367
واباشترە پەیوەندی بکەیت بە سۆڵ

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

شەش ساڵ بەر لە ڕووداوەكانی برەیكینگ باد و ناسینی واڵتەر وایت، پارێزەری تاوانبار جیمی مگیڵ سۆڵ گوودمن دەبینین كەوا كار لەسەر گەیشتن بە ئامانجەكەی دەكات كە ئامانجەكەیشی بریتییە لە بوون بە پارێزەرێكی سەركەوتوو، بەڵام ئەم ئامانجەی چەندین بەربەستی بۆ دروستدەكات و جیمیش لە ھەوڵدان ناوەستێت.
 
Better call Saul ٢٣ دەرھێنەری ھەیە بەڵام گرنگترینیان ڤینس جیلگن، ١٠ نوسەری ھەیە بەڵام گرنگترینیان ڤینس جیلگن کەوا دروست کەری زنجیرەکەشە، لە ماڵپەری IMDb لە کۆی نزیکەی ٣٠٠ ھەزار دەنگدەر ٨.٧ وەرگرتوە لە ١٠ وە لە ماڵپەری rotten tomatoes ٩٧ لە ١٠٠ پێدراوە.

کورتە

شەش ساڵ بەر لە ڕووداوەكانی برەیكینگ باد و ناسینی واڵتەر وایت، پارێزەری تاوانبار جیمی مگیڵ سۆڵ گوودمن دەبینین كەوا كار لەسەر گەیشتن بە ئامانجەكەی دەكات كە ئامانجەكەیشی بریتییە لە بوون بە پارێزەرێكی سەركەوتوو، بەڵام ئەم ئامانجەی چەندین بەربەستی بۆ دروستدەكات و جیمیش لە ھەوڵدان ناوەستێت.
 
هەندێک زانیاری دەربارەی زنجیرەکە:
زنجیرەکە لە جۆری تاوانکاری درامیە، تاکوو ئێستا پاڵێوراوە بۆ ١٤٧ خەڵاتی جیھانی وە براوەی ٢٨ خەڵاتە، زنجیرەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە بەتایبەت وەرزی ٥ زنجیرەکە، بەھەمان شێوەی breaking bad لەکەناڵی AMC پەخشدەکرێت، وە یەکەمین ئێپسۆدیشی لە ٨-٢-٢٠١٥ پەخشکراوە تاکوو ئێستا بەردەوامە، وە وەرزی ٦ کۆتای لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاودەبێتەوە، وە زمانی زنجیرەکە پێکھاتوە لە ئینگلیزی و ئیسپانی، وە کاری وێنەگرتنی لە ئابلکورکی لە ویلایەتی مەکسیکۆ بۆکراوە.
 
* ئێپسۆدی یەکەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٥، ٦.٩ ملیۆن بینەری ھەبوو، بە دووەم زنجیرە دێت بۆ زۆرترتن بینەر لە ئێپسۆدی یەکەمدا لەدوای زنجیرەی fear the walking dead کە لەساڵی ٢٠١٥ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە ئێپسۆدی یەکەمدا ١٠.١ ملیۆن بینەری ھەبوو.
 
* لە سەرەتادا بڕیار وابوو وەرزی ٢ زنجیرەکە ١٣ ئێپسۆد بێت بەڵام دواتر کورت کرایەوە بۆ ١٠ ئێپسۆد.
 

بەژداربووان

بۆب ئۆدریک لە ڕۆڵی جێمی مگێڵ
 
جۆنەسن بانکس لە ڕۆڵی مایک
 
ڕیا سیھۆرن لە ڕۆڵی کیم وکیسلەر
 
پاتریک فابیان لە ڕۆڵی ھاوارد ھاملێن
 
مایکڵ ماندۆ لە ڕۆڵی ناچۆ فێرگرا
 
جانکرلۆ ئێسپەسیتۆ لە ڕۆڵی گەس فرینگ


سەرچاوەکان



572 بینین