درۆکەت لە مانگی نیسان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-03:09:00 - کۆدی بابەت: 1368
درۆکەت لە مانگی نیسان

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیرۆك: باس لە کوڕێک (کۆسێ ئاریما) دەکات کە لە منداڵییەوە پیانۆژەنێکی ناسراوە پاش دوو ساڵ لە مردنی دایکی توشی حاڵەتێک دەبێت کە هیچ گوێی لە ئاوازەکانی خۆی نابێت و ناتوانێت هیچیتر پیانۆ بژەنێت. ڕۆژێک کچێکی جوان (کاوری میازۆنۆ) دەناسێت کە کەمانچەژەنە و هەوڵ دەدات بیهێنێتەوە سەر ئارەزووی پیانۆ لە ڕێگەی بەشداریکردنی پێشبڕکێیەکی هونەری کە پێشوتر (کۆسێ) تیادا یەکەم ببوو و لە ئێستادا ڕکابەری هەیە و دەبێت هەوڵی خۆیان بدەن تا سەربکەون.
 
Your Lie In April (بە کوردی: درۆکەت لە مانگی نیسان) (بە یابانی: 四月は君の嘘 Shigatsu wa Kimi no Uso)
 
ئەنیمیەکە بۆ سەرووی ١٣ وە ماوەی ٢٣ خولەکە بۆ هەر ئەلقەیەک کە کۆی ئەلقەکانی ٢٢ ئەلقەیە، لەلایەن ستۆدیۆی A-1 Pictures کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. ئەنیمیەکەش لەجۆری (ڕۆمانسی، میوزیکی، درامی، کۆمیدی)ە.

هەنێک زانیاری و تێبینی

لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List ڕیزبەندی ١٩ ی گرتووە لەنێوان هەموو ئەنیمیە زنجیرەکان. وە لەنێو هەموو ئەنیمیەکان چ موڤی و چ زنجیرە توانیوێتی پلەی ٢٥  بەدەست بهێنێت لەکۆی زیاتر لە ٧٠٨ هەزار دەنگ.
 
توانیەتی بچێتە لیستی ٢٥٠ باشترین زنجیرەکانی مێژوو لە سایتی IMDB کە ڕیزبەندی ٢٢٧ ەمە.
 
زنجیرەکە وەک زۆربەی ئەنیمی تر لە مانگا وەرگیراوە، لەلایەن ناوشی ئاراکاوا کاری نوسین و وێنەکێشانی بۆ کراوە لە ساڵی ٢٠١١ یەکەم چاپتەری بڵاوبۆوە تا ساڵی ٢٠١٥ بەردەوام بوو. کە بریتیبوو لە ٤٤ چاپتەر.
 
مانگاکە توانی ناوبانگێکی زۆر باش بەدەست بهێنێت کە  بووە خاوەنی خەڵاتی باشترین مانگای شۆنێن (تایبەت بە گەنجان) و پاڵێوراوی پێنجەم باشترین مانگای تایشۆ بوو. ئەنیمیەکەش خاوەنی دوو خەڵاتە بۆ باشترین ڕۆلی دەنگ و پالێوراوی خەلاتێکی تر بوو.
 
مانگاکە توانیەتی ٨.٦٦ بەدەست بهێنێت لە سایتی My Anime List و بچێتە ڕیزبەندی ٥٢ لە باشترین مانگاکان لە کۆی زیاتر لە ٢٣ هەزار دەنگ.
 
زۆربەی هەرە زۆری جوڵەکانی نێو ئەنیمیەکە بۆ کەمانچەژەنی و پیانۆژەنینەکە ڕاستیە و کارێکی زۆر وردی لەسەر کراوە هەتاوەکو ئەوەی کارەکان لەلایەن پیانۆژەنی ڕاستیەوە کراوە. وە زۆربەی مۆسیقاکان لەلایەن فرێدریک چۆپینەوە بووە کە پیانۆژەنێکی بەناوبانگی سەدەی نۆزدە بوو.
 
جگە لەو ٢٢ ئەلقە ئۆڤایەکی هەیە کە باس لە ڕابردووی (کۆسێ) دەکات لە پێشبڕکێ و ناسینی ڕکابەرەکانی. ئەویش ڕەیتینگی ٧.٧٣ هێنا لەکۆی زیاتر لە ٤٣ هەزار دەنگ.
 

بەژداربووان

ناتسوکی هانای لە ڕۆڵی کۆسێ ئاریمای
 
ڕیزا تانێدا لە ڕۆڵی کاوری میازۆنۆ
 
ئایانێ ساکورا لە ڕۆڵی تسوباکی ساوابێ
 
ڕیوتا ئۆسایکا لە ڕۆڵی ڕویتا واتاری
 
سایۆری هایامی لە ڕۆڵی ئیگاوا ئێمی
 
ئای کایانۆ لە ڕۆڵی ئایزا ناگی
 
یوکی کاجی لە ڕۆڵی ئایزا تاکێشی


سەرچاوەکان



675 بینین