ڕەوتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-16:36:00 - کۆدی بابەت: 1377
ڕەوتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ڕەوتی یەكێتی نیشتیمانی

  • لە دوای ساڵێک لە دروست بوونی دەست بە جم و جۆڵی پێشمەرگایەتی کرا، سەرکردەکان خۆیان هاتنە مەیدان و (سەید کاکە و سەعدی گچکە و محەمەدی حاجی مەحمود...) یش هاتنە ناو یەكێتی و زیاد تەکانی دا.
  • زۆر بە خێرایی گەشەی کرد و هەر بە خێراییش ڕووبەڕووی کێشەی کۆنی (جەلالی و مەلایی) بوونەوە لەگەڵ (قیادەی موەقەتەی پارتی)، لە لایەکی تریش خەڵکێکی زۆر هەر گومانی کۆنی مابوو، وایان دەزانی ڕووباری یەکێتی پڕ لە تاڤگە و بەنداو و وەرچەرخانە و جێی متمانە نییە.
  • بە خێرایی دووچاری شەڕی براکوژی بوو، لە هاوینی ١٩٧٦ دەستەکەی ئیبراهیم عەزو شەهیدکران و یەکێتی وای لە قەڵەم دا ئەوە ئاشبەتاڵێکی تر بوو بە شۆڕش کرا لە لایەن پارتی.
  • ئەو ناکۆکیانە باڵی بە یەکێتی نا دەست بە سەوداو سەوداکاری لەگەڵ ئێران و عێراق بکا و یەکەم کەتالی دانوستان لەگەڵ عێراق لە ساڵی ١٩٧٧ کراوە و عەلی عەسکەری سەردانی بەغدای کرد و متمانە بە یەکتر زۆر لاواز بوو.
  • لە هەمووی ترسناکتر شەڕەکەی هەکاری بوو لە مانگی شەشی ١٩٧٨ کە بە سێ ڕەتڵ نزیکەی (١٧٠٠) پێشمەرگەیان کۆکردەوە و چوونە سەر (ق. م. پارتی)، گوایە بۆ ڕێکردنەوە و هاتنی چەک و سیلاح لە سوریا، زۆربەی سەرکردەکانی مەیدانی وەک: (عەلی عەسکەری، د.خالید، حسێن بابەشێخ، سید کاکە، محمد حاجی محمود، تالیب ڕۆستەم...) وێران بوون، لە دوایدا (سید کاکە و محمد حاجی محمود) هەڵاتن و (تالیب رۆستەم)یش تەسلیم بۆوە و لە سلیمانی تیرۆر کرا.
  • یەکێتی تێکشکا و نائارامی کەوتە نێوی، بزوتنەوەی سۆشیالیستی بەرەو سەربەخۆیی و پچڕان بوون، لە دوایدا تەنیا مام جەلال و (٧٠) (پ.م) مابوونەوە لە بناری قەندیل، بەڵام کۆڵیان نەدا و بەرەبەرە پێشمەرگە  ودەزگاکانی دروست کردەوە.
  • لە ساڵی ١٩٧٨ شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی دەستی پێ کرد و لە ساڵی ١٩٧٩ سەرکەوت و ئیدی باری یەکێتی  و کورد لەو ئاسۆیە تەگە ڕزگاری بوو بە یەکجاری و هەتا ئەو چرکەیەی وا کورد بووە سەرەک کۆماری عێراق هەر کاریگەری ئەو شۆڕشەی پێوە ماوە.
  • لە هەمان ساڵ عێراق لە حزبی شیوعی دا و دیسان بە کوردستان خۆیان گرتەوە، هەرچەندە ئەو شۆڕشە نوێیە و (یەکێتی) لای حزبی شیوعی بە جل و جۆڵی (ڕەجعیەت) لە قەڵەم درابوو.
  • لە ٢١- ٣- ١٩٧٩ لەسەر کۆمەڵێک هۆکاری فکری و ئیداری و دەروونی و (بزوتنەوە) لە (یەکێتی) بە تەواوی جیابۆوە، نیوەی (پ.م) کانی لەگەڵ خۆی برد کە نزیکەی ٨٠٠ پێشمەرگە دەبوو، دوای لەگەڵ لیژنەی ئامادەی (پ- د- ک بە سەرۆکایەتی د محمود) یەکیان گرت و سەرکردایەتی یەکی نێوای لە (دۆڵەتوو) دانا بە ناوی (حزبی یەکگرتووی کوردستان- حیسک).
  • یەکێتی بە خێرایی لە جێی بزوتنەوەی سەرکردایەتی بۆ دروستکردن پیکهاتبوو لە (عومەر دەبابە- جمال ئاغا- عەلی حویز، سوارە ئاغە..)، کۆمەڵەش بە جیا و بەخێرایی گەشەی ڕێکخستەو ئینجا پێشمەرگایەتی کرد.
  • لە ساڵی ١٩٨٠ لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی عێراق و ئێران لە کوردستان دوو بەرە دژ بە یەک دروست بوو: ١- بەرەی نیشتیمانی نەتەوەی دیموکراسی (جوقد) کە لە ٢/١١/١٩٨٠ لە دیمەشق دروست بوو. پێک هاتبوو لە یەکێتی- شیوعی- بەعسی سەر بە سوریا، یەکێتی لێی بنچینە بوو ٢- بەرەی نیشتیمانی دیموکراسی (جود) لە ٢٨/١/١٩٨١ جاڕدا پێک هاتبوو لە: حسک- شیوعی- پ.د.ک لێێ بنچینە بوون، ئەوەی جێی سەرنج بوو (حزبی شیوعی) لە ناو هەردوو بەرەدا بوو!.
  • ئینجا جەنگی ناوخۆیی کورد بە زەق تر و ڕۆژانە دەستی پێ کرد لەگەڵ تەمەنی جەنگی عێراق- ئێران، یەکیتی دیسان بە قۆناغێکی سەخت تێ پەڕی کاتی نەوشیروان مستەفا لە لایەن حسک دەست گیر کرا و مەم  جەلالیش دوور لە کوردستان بوو، دوای لە لایەن کاوە شێخ لەتیف و نیمچە نێوبژیەکی حشع ئازاد کرا.
  • لە ساڵی ١٩٨١ یەکەم شەڕی سەرتاسەری براکوژی دەستی پێ کرد لەسەر کوشتنی (جەمال عەلی باپیر- یەکێتی) و (شێرکۆ شێخ عەلی- سۆشیالیست)، بەڵام هێزەکانی پارتی درەنگ بەهانای سۆشیالیست هات و لە ئەنجامدا شکستیان هێنا و دەوری (یەکێتی) بە ڕاستی دەستی پێ کرد، بەڵام لە هەموو حزبە کوردستانیەکان لەشەڕ دابوو.
  • لە یادی ٢٤-٤-١٩٧٤ ی قەڵادزە بووە خۆپیشاندانێکی سەرانسەری کوردستان بە ڕابەرایەتی یەکێتی و زیاتر جەماوەری تر بووە حزبەکانی تریش بەرەو کزی بوون.
  • لە ساڵی ١٩٨٢ بەهانای (حزبی دیموکراسی کوردستانی ئێران) هات لە بەرامبەر هێزەکانی پاسداران و پارتی دا بە ناوی هێزی پشتیوان.
  • لە جەژنی هەمان ساڵ بڕیاریدا لە (لەشکری ئیسلامی) بدرێت و هەموویان چەک کرد و دەرکرد هەرچەندە خۆی هێنابوویە کوردستان.
  • لە دوای ئەو پڕۆسانە پەیکەری ئیداری و عەسکەری و ڕێکخستنی گۆڕی، چوار مەڵبەندی دروست کرد لە جیاتی لقەکان، و هەرێمەکان بوونە تیپ و یەكێتی شۆڕشگێڕانیش دروست بوو لە یەکگرتنی خەتی گشتی بزووتنەوە.
  • مەڵبەندەکان: م(١): حاجی مامەند- مەلا بەختیار بەرپرسی بوو (کۆمەڵە)، م(٢) گەرمیان: جبار فەرمان (کۆمەڵە)، م(٣) و م(٤) بووە یەک مەڵبەند بە سەرکردایەتی کۆسرەت ڕەسووڵ، کە تازە ئاشکرا کرابوو لە کۆنفرانسی کۆمەڵە.
  • لە ساڵی ١٩٨٢ لە چەند شوێنێک شەڕی لەگەڵ سوپای ئێران کرد و ئەو کاتی سیاسەتی یەکێتی وابوو گوایە ئێران داگیرکەری عێراقە یەکێتیش بەرگری دەکا لە خاکی عێراق، هەماهەنگێک پەیدابوو لەگەڵ میری عێراق، دوای بەهۆی حزبی دیموکرات و (شێخ عزالدینی حسێنی) مفاوەزاتی یەک ساڵی کرا بە تەها لەگەڵ (ی.ن.ک).
  • لە مانگی پێنجی١٩٨٢ لە سەرکردایەتی (حزبی سیوعی- حسک- پاسۆک) درا لە قرناقا و پشت ئاشان گەورەترین زیان بە حزبی شیوعی کەوت، دیسان (پ.د.ک) تاخیر بوو لە تەوقیتەکە و نەیتوانی بە هانایانەوە بێت.
  • لەو مفاوەزاتە کورد و خودی یەکێتیش زەرەیان کردبوو، تەنانەت لە وەڵامی پرسیارێکی کادرێک لە کۆبوونەوەی (مەرگە ساڵی ١٩٨٤) ئاخۆ ئەو مفاوەزاتە قازانجی سیاسی چیە؟ لە وەڵامدا نەوشیروان مستەفا ووتی: قازانجمانە، ئەوەتا ٥٠٠ دەمانچە و ئۆفسێتەکمان وەرگرتووە!!، لە بەرامبەردا حکومەت قازانجێکی زۆری لە عەسکەری و سیاسی و جەماوەری کرد، وەک:
    ١- سوپای لە کوردستان بردەوە خواروو خۆی لە بەرامبەت ئێران پێ گرتەوە.
    ٢- سۆز و هەڵچوونی خەڵکی کوردستانی پێ کپ بۆوە.
    ٣- وەختێكی زێڕین لە دەست چوو زیاتر بێ متمانەیی و ناکۆکی لە کوردستان دروست بوو.
    ٤- حکومەت لە کوردستانیش فەوجێکی زۆر و (جیش الشعبی) و (بەعسیاتیەکەی) دروست کردەوە و چەندین سەرکردەی دڵسۆزی وەک (مامە ڕیشە)ی لێ تیرۆر کردن، ئیتر سەرەنجامی ئەو هەڵەیە زۆرە لە خاڵە لاوازەکان باسی دەکەین.


سەرچاوەکان



801 بینین