هەڵچوونە گڕکانییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-21:14:00 - کۆدی بابەت: 1380
هەڵچوونە گڕکانییەکان

ناوه‌ڕۆك

هەڵچوونە گڕکانییەکان

گڕکان لە ئەنجامی قڵیشانەوە لە ڕووی زەوی یا توێکڵەکەی پەیدا دەبێت. کە دەبێتە هۆی دەرپەڕینی بەردە تواوەکان و خۆڵەمێش و گازەکان لە قووڵایی نێوان ٨٠-١٠٠ کم لە ژێر قڵیشانەوەکە و بەردە تواوەکە و بەردەپۆڵوووەکان بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار شاخ یا شێوەی نیمچە شاخی گڕکانی پێکدێنێت بۆ یەکەمین جار لە نێو دەریا دورگەی نوی بە دیار دەکەوێت. ئەگەر گڕکانێک لە شوێنێکی نزیک شارەکان یا دێیەکان بتەقێتەوە هەمیشە زیاتی گیانی و ماددی دەبێت و ئەم زیانانەش هەڵبەتە بە گوێرەی دوور و نزیکی شار و گوندەکان لە سەنتەر تەقینەوەکە کەم و زیادی تێدەکەوێت. هەروەها تەقینەوەی گڕکان لە هەندێ شوێندا ئاگری گەورەی لێدەکەوێتەوە و ئەویش وەک بومەلەرزەکان زیانی گەورە لە گیان و ماڵی خەڵک دەکەن.
لەگەڵ هەموو شێوەکانی تەقینەوە گڕکانییەکان گازەکان لەگەڵیدا دەردەپەڕن، ئەم گازانە کە لە ژێر زەویدا هەن، لە ژێر کاریگەری پاڵەپەستۆیەکی بەهێز هەوڵدەدەن درزێک بدۆزنەوە دەرچوونی لە هەر درزێک تەقینەوەی گەورە پەیدا دەکات و زۆر جاریش ئەم گازانە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی بەردەتواوەکان بە نێو ئاودا پەیدا دەبن و دەبنە هەڵم لەوانەشە ئەم گازانە لەگەڵ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و دووەم ئۆکسیدی کبریت تێکەڵاو بووبنەوە.
لەوانەیە تەقینەوە گڕکانییەکان ماددەی شل دەربکەن لە ماددە تواوەکانی ژێر زەوی یەوە پەیدا دەبێت، یا هەندێ ماددەی نیمچە ڕەق دەردەکات کە لە ماددە دەرپەڕیوەکانی دی گەرمی کەمترە، سەرەڕای ئەمانەش گڕکانەکان بەر لەوەی دەست بە تەقینەوە بکەن یا ماددە تواوەکان دەست بە هەڵچوون بکەن ئەو شوێنەی کە دەبێتە سەنتەری تەقینەوەکە دەقڵیشێتەوە و ناوچەی شوێن زارەکی تەقینەوەکە بەردی گەورە گەورەی لێدەردەپەڕێت.

گرکانی فیزۆف لە گڕکانە هەرە بەناوبانگەکانی مێژووە و دەکەوێتە باشووری ئیتاڵیا. نزیک شاری ناپۆلی لەسەر کنار، ئەمەش  بە تاکە گڕکانی چالاک دادەنرێت لە ئەوروا کە تاکو ئیمرۆ مابێتەوە. یەکەمین تەقینەوەی لە ٢٤ی ئابی ساڵی ٧٩ی زایینی ڕووی دا و، لە دوای چەند دەقیقەیەکی کەم شاری بۆمییو، هەردوو شارە نزیکەکانی خۆی، خۆڵەمێس و قوڕ و لیتاوی تواوە دایانی پۆشی و تێیدا دەوروبەری ٤٠٠٠ کەس کوژران.
لە ساڵی ١٦٣١ گڕکانی فیزۆف بۆ جارێکی دیکە هەڵچوو و پتر لە ٣٠٠ کەسی لە نێو برد. ئینجا سەر لە نوێ لە ساڵی ١٧٩٤ تەقییەوە و شارێکی لە باشووری خۆی کاوڵ و وێران کرد و، لە نیسانی ١٩٠٦ بۆ ماوەی دە ڕۆژ هەڵچوو و بووە هۆی کوشتنی ٢٠٠٠ کەس و، لە ساڵانی ١٩١٣، ١٩٢٦، ١٩٢٩، ١٩٤٤، دیسان دەتەقییەوە بەڵام زیانی زۆر نەبوو.


سەرچاوەکان



4495 بینین