ئاگرە گەورەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-12:13:00 - کۆدی بابەت: 1385
ئاگرە گەورەکان

ناوه‌ڕۆك

ئاگرە گەورەکان

لەوانەیە لە هەر شوێنێکدا سووتەمەنی و ئۆکسجین هەبێت کە هەردووکیان بۆ هەڵگیرسان و بەردەوامبوونی ئاگر زۆر پێویستن ئاگرە گەورەکانی لێبکەوێتەوە و، ئەم دوو بابەتەش لە زۆر شوێندا هەن، وەکو باڵەخانە نیشتەنییەکان و باڵەخانەی نووسینگەکان و هۆیە جۆراوجۆرەکانی گواستنەوە، هەروەها ئەم دوو بابەتە لە دارستانەکاندا زۆرن و لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیشدا هەن کە پووشی چەند ساڵەی تێدا کۆبووەتەوە.
لە هۆیە گرنگەکانی هەڵگیرسانی ئاگرە گەورەکان پشتگوێخستنی هەندێ کەسە کە چاودێری ڕێنماییەکانی چوونە نێو دارستانەکان ناکەن وەکو فڕێدانی قنکە جگەرەکان کە هێشتا ئاگریان پێوە ماوە و یا بۆری ستوندی کارەبا بە نێو دارستانەکاندا دەچەقێنن و یا ئەوەتا لە هەندێ ماڵەکانی نێو دارستانەکان کابانی ماڵەوە ئاگاداری بۆری گازی نێو ماڵ نابێت و گازی لێدەچێت، یا ئەوەتا لە ئەنجامی بروسکیش ئاگرە گەورەکان پەیدا دەبن.

ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی نیشتیمانی ئەمەریکایی بۆ پارێزی لە ئاگرەکان ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی هەر ٦١ چرکە لە نێو باڵەخانەیەک یا دامودەزگایەک ئاگرێک هەڵدەگرسێت و، سێ چارەکی ئەم ئاگرانەش لە باڵەخانە تایبەتمەندییەکانی بۆ نێشتەجێبووەکان هەڵدەگرسێت، ئەمانەش لە ئەنجامی پابەند نەبوونی ئەندامانی خێزان بە ڕێنمووییەکانی پارێزی لە  ئاگرەکان و یا یاریکردنی منداڵان بە ئاگردانە گازییەکان، یا ئاگر کردنەوەی منداڵان بە مەبەستی یاریکردن.
لەم ڕاپۆڕتانەدا هاتووە کە دەوروبەری دوو ملیۆن ئاگر ساڵی ١٩٩٨٧ لە سەرانسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵگیرساوە و، ئەمەش بووەتە هۆی مردنی ٤٠٠٠ کەس، هەندێک لەمانە پیاوانی ئاگر کوژێنەوە بوونە و لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئەم ئاگرە  گەورانە کوژراون و، ٢٣ هەزار کەسیس تووسی برینی جۆراوجۆر بوونەتەوە و، هەروەها زیانی مادی زۆر گەورەشی لێکەوتووەتەوە کە لە ٩ ملیار دۆلار ڕەتی داوە.

کاتی بەرپابوونی ئاگرە گەورەکان لە دارستانەکان، فڕۆکەکانی تیپە ئاگرکوژێنەوەکان بە ماددە کیمیاییەکان لە ئاسمانەوە ئاگرەکان کیما ڕشێن دەکەن تاکو نەهێڵن ئۆکسجین بگاتە درەخت و ڕووەکە ئاگر تێبەربووەکان هەروەها ئۆتۆمبێلەکانی ئاگر کوژێنەوەش ئاو دەڕژێننە سەر ئاگرەکان، ئەمانە و لە لایەکی دیکەوەش هەموو شێوە ڕووەک و درەختەکانی دەوروبەری ئاگرەکەس دەبڕنەوە و لایان دەدەن و ئەمانە و چەندین شێوازی دیکەش بۆ کوژانەوەی ئاگرە گەورەکان بەکار دەهێنرێن.

گرنگترین ئاگرە گەورەکان کە لە ساڵە کەمەکانی ڕابردوو ڕوویان داوە کە دەوروبەری دوو ملیۆن هێکتار لە دارستانی لەنێو برد ئەوەبوو کە لە هەردوو دوورگەی بۆرنیۆ و سۆمەترەی ئەندەنووسیایی ساڵی ١٩٧٧ ڕووی دا، دووکەڵێکی ڕەشی ئەستور ئاسمانی گشت دەوڵەتانی دەوروەبەری گرتەوە، بووە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و، هەروەها بووە هۆی کەوتنی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و کوشتنی هەموو ئەوانەی لە نێویدا بوون.


سەرچاوەکان



970 بینین