برسیەتییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-12:24:00 - کۆدی بابەت: 1387
برسیەتییەکان

ناوه‌ڕۆك

برسییەتییەکان

برسییەتی تەنگژەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووریە بە شێوەیەکی گشتی پێکەوەیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کەمی خۆراک و نەخۆشی کە دەبێتە هۆی بەرز  بوونەوەی ژمارەی مردوەکان. سەرەڕآی ئەوەی کە برسییەتی هەر کات لەگەڵ کەمی ماددە خۆراکییەکاندا پەیدا دەبێتی، هەروەها لەگەڵ خراپی بەڕێوەبردنی ئابووری وڵاتیش پەیدا دەبێت و لە ماوەکانی جەنگیش پەیدا دەبێت بە تایبەتی ئەگەر جەنگەکە درێژخایەن بێت، سەرەڕای ئەمانەش برییەتی لەو سالانەش پەیدا دەبێت کە باران کەم دەبێت و بەرهەمی کشتوکاڵی قاتوقڕی تێدەکەوێت.
لە ماوەی سەدەی بیستەم دەوروبەری ٧٠ ملیۆن کەس لە هەموو جیهاندا بە برسییەتی مردوون، لە هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفەریقا، لەوانە دەوروبەری ٣٠ ملیۆن کەس تەنیا لە وڵاتی چین لە ماوەی برسییەتییەکەی کە لە نێوان هەردوو ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦١ دا ڕووی دا مروون ئەویش لە دوای بارانێکی زۆر و ئاوهەڵسان و لافاو بە دیارکەوت کە بەروموبی کشتوکاڵی بە جارێک لە نێوبرد و وشکییەکی بەدوادا هێشتەوە.

لە ساڵی ١٩٤٣ برسییەتییەک لە ناوچەی بەنگالی سەر بە هیندستانی ئەو کاتە ڕووی دا و هەر لەو کاتەی خۆراک کەمبووەوە و نەخۆشییەکانی بە دوایدا بڵاوبوونەوە پتر لە سەری ٣ ملیۆن کەسی تێچوواند و، لە نێوان شەستەکان و هەشتاکان لە سەدەی بیستەم برسییەتی لە کیشوەری ئەفەریقیا ملیۆنەها کسی کوشتووە بە تایبەتی لە مۆریتانیا و مالی و چاد و نایجەر و بۆرگینافاسۆ و هەر لەو ماوەیەش لەم کیشوەرە ٥٠ ملیۆن کەس لە بێ خواردن و کەمی خۆراکدا دەیانناڵاند.


سەرچاوەکان



725 بینین