شەپۆلەکانی گەرما

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-18:24:00 - کۆدی بابەت: 1393
شەپۆلەکانی گەرما

ناوه‌ڕۆك

شەپۆلەکانی گەرمی

دەکرێ شەپۆڵەکانی گەرمی بەوە پێسانە بکرێت کە ماوەی چەند ساتێکی دوور و درێژ گەرمی بە شێوەیەکی نائاسایی بەرز دەبێتەوە و لەگەڵ ئەویشدا شێی کەشوهەواش بەرز دەبێتەوە. ئینجا بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەی گەرمی بە (شەپۆلی گەرمی) لە قەڵەم بدەین پێویستە ئەم بەرزبوونەوەیە ڕۆژێکی تەواو بە لای کەمەوە درێژ بکێشێت چونکە 
شەپۆلەکانی گەرمی زۆر جار لە چەند ڕۆژێکەوە بۆ چەند هەفتە درێژە دەکێشێت.
شەپۆلەکانی گەرمی چەندین مردنی لێ دەکەوێتەوە و، بە تایبەتی لە نێوان بەنێوساڵدا چووان و منداڵان، لە نوێترین لە نوێترین شەپۆلەکانی گەرمی و توندترینیان ئەوە بوو کە لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٣ ئەوروپای گرتەوە کە پلەکانی گەرما دەوروبەری دە پلەی لە ڕێژەی ئاسایی خۆی ئئەم ماوەیەی ساڵ بەرز بووەوە و لە ئەنجامدا دەوروبەری ٥٠ هەزار کەس مردن.
وڵاتی ئیتاڵیا لە هەموو وڵاتە ئەوروپیەکانی دیکە پتر کەوتە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمییە، بە ڕادەیەک پلەی گەرمی لە ٤٠ی سەدی تێپەڕی کرد و دەوروبەری ٢٠ هەزار کەس مردن و لە فەڕەنساش لە هاویندا پلەی گەرمی مام ناوەنجی بوو و دەوروبەری ١٥ هەزار کەس مردن و، ژمارەی مردووەکانیش لە ئینگلتەرا گەیشتە ٢ هەزار کەس. لە هەریەک لە وڵاتانی سویسرا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و پورتگالیش مردووەکان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بوون.
هەروەها ئەم شەپۆلە گەرمییە بووە هۆی ئەوەی بەفرەکانی شاخە بەرزەکانی ئەڵپ بە شێوەیەکی نا ئاسایی بتوێتەوە و بەمەش ئاستی ئاو لە دەریاچە و ڕووبارەکان بە خێرایی بەرز بووەوە و هەڕەشەی مەترسییەکی گەورەی دەکردەوە، هەروەها بەرهەمی کشتوکاڵی لەم وڵاتانە بە گوێرەی ساڵانی پێشتر بە تایبەتی گەنم و ترێ بۆ ١٢ تا ٢٠ لە سەدا دابەزی.


سەرچاوەکان



572 بینین