گێژەڵووکەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-18:41:00 - کۆدی بابەت: 1394
گێژەڵووکەکان

ناوه‌ڕۆك

گێژەڵووکەکان

ناوی گێژەڵووک بەم گەردەلوولە توندە دەگوترێت کە لەسەر دەریا و ئۆقیانووسەکان لە ناوچە خولگەییەکان یا نیمچە خولگەییەکان پەیدا دەبێت بە تایبەتی لە هەردوو ئۆقیانوسی هێمن و ئەتڵەسی. گێژەڵووکە لە بایەکی توند و بەهیز پێکدێت و بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری سەنتەرێکی پاڵەپەستۆی نزم هەڵدەکات و پیی دەگوترێت چاوی گێژەڵووک و، هەر چەند لە چاوی گێژەڵووک نزیک ببێتەوە توندییەکەی پتر دەبێت.
لەوانەیە تیرەی ئەو ناوچەیەی بایە کاوڵکەرەکان دەیگرێتەوە بگاتە ٢٤٠ کیلۆمەتر و هەندێ جاریش دەگاتە ٤٨٠ کیلۆمەتر گێژەڵووکەکان ٥ پلەیان هەیە، خێرایی با تێیدا لە پلە ١ کە سووکترینە دەگاتە ١٢٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێر کەچی لە پلە ٥ کە توندترینە لە یەک کاتژمێر دەگاتە ٢٥٠ کیلۆمەتر.
تێکڕای تیرەی چاوی گێژەڵووکە دەگاتە دەوروبەری ٢٤ کیلۆمەتر و لەوانەشە لە گێژەڵووکە توندەکان لە ١٦ کیلۆمەتریش کەمتر بێت و لە گێژەڵووکە سووکەکان لە ٤٨ کیلۆمەتر پتر بێت و هەرچەند تیرەی چاوی گێژەڵووکە کەمتر بێت توندی گێژەڵووکەکە و هێز و توانای بایەکە توندر بێت و کاتێ با دەگاتە نێو چاوی گێژەڵووک بە تەواوی لە جووڵە دەوەستێت و هەورەکان پەرت دەبن و ئاسمان دەبێتە ساماڵ، بەڵام شەپۆڵی دەریا هێشتا بە توندی دەمینێتەوە.
گێژەڵووک ستووندێکی گەورە لە هەوا پێکدێنێت، کە لە نێو هەورەکانەوە درێژ دەبێتەوە و دەگاتە ئاستی ڕووی زەوی، ئەم ستووندە زۆر بە توندی بە دەوری خۆیدا سووڕ دەخوات و کاتێ گێژەڵووک دەگاتە پلەیەکی بەرز لە هێز و توندی دەکرێ ڕووەک لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵتەکێنێت، خانووی تەواو بڕووخێنێت و ئۆتۆمبێل و پاسەکنا هەڵبدات و تاکو فارگۆنەکانی هێڵی ئاسنیش بە سەریەکیاندا بدات و وەریانبگێڕێت.
باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتەیەکگرتوەوکانی ئەمەریکە لەو ناوچانە دادەنرێت کە گێژەڵووکەکان زۆر هێرشی بۆ دەکەن، و لە ئابی ساڵی ١٩٠٠ شاری گالفستۆنی ئەمەریکایی کە کەوتووەتە سەر دورگەیەک لە کەنداوی مەکسیک تووشی گێژەڵووکەیەک بووەوە و لە ئەنجامدا دەوروبەری ٨ هەزار کەس کوژرا. دوای ئەمە دەسەڵاتدارەکان بەنداوێکی بەربەستیان بە درێژایی ١٦ کم بە درێژایی قەراغە دەریاییەکە دامەزراندن تاکو لە دوای ڕۆژدا ئەم شارە لە مەترسی با و ئاو هەڵسان بپارێزێت.


سەرچاوەکان



653 بینین