هۆکارەکانی ڕێگرتن لە دابەزینی کێشت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-19:10:00 - کۆدی بابەت: 1398
هۆکارەکانی ڕێگرتن لە دابەزینی کێشت

ناوه‌ڕۆك

ھۆكارە‌كانی ڕێگە‌گرتن لە‌ دابە‌زینی كێشت

ھە‌وڵدان بۆ دابە‌زاندنی كێش و دووربوون لە‌ قە‌ڵە‌وی خە‌می بە‌شێكی زۆری مرۆڤە‌كانە‌، بە‌ڵام ھە‌ندێك جار ھە‌رچی ھە‌وڵدە‌دە‌یت ڕێنماییە‌كانی دابە‌زاندنی كێش پە‌یڕە‌و بكە‌یت، بە‌ڵام كێشت دانابە‌زێت، ئایا ھۆكاری ئە‌م كێشە‌یە‌ چییە‌ و بۆچی دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌؟

١- تە‌مە‌ن ھۆكارێكە‌ تا بە‌رە‌و سە‌رە‌وە‌ تێپە‌ڕێت، چالاكییكانی لە‌ش خاودە‌بنە‌وە‌ دابە‌زاندنی كێش گران دە‌بێت.
٢- دە‌چیتە‌ سە‌نتە‌ری وە‌رزشی ڕاھێنان دە‌كە‌یت، بە‌ڵام كێشت دانابە‌زێت، چونكە‌ ڕاھێنانە‌كان بە‌ ھە‌ڵە‌ ئە‌نجام دە‌دە‌یت ئە‌و ڕاھێانە‌ دە‌كە‌یت كە‌ ماسولكە‌كان بە‌ھێز دە‌كات نە‌ك كێشت دابە‌زێنێت.
٣- پێویستە‌ ڕۆژانە‌ كالۆری باش بسوتێنیت و پێویستە‌ دیاریبكە‌یت كە‌ لە‌و بڕە‌ كە‌متر نە‌سوتێنیت و ڕۆژانە‌ زیادی بكە‌یت باشترە‌.
٤- توشبوون بە‌ دڵە‌ڕاوكێ و خە‌مۆكی خۆی لە‌ خۆیدا ھۆكارێكە‌ بۆ زیادبوونی كێش و چە‌وری لە‌ش و كۆبوونوە‌ی.
٥- نە‌خە‌وتن بە‌ شێوازێكی ڕێكو پێك، ئە‌و كە‌سانە‌ی ٦ كاتژمێر كە‌متر دە‌خە‌ون خێراتر قە‌ڵە‌و دە‌بن لە‌و كە‌سانە‌ی زیاتر دە‌خە‌ون.
٦- ھەمیشە‌ لابردنی چە‌وری ورگ زۆر گرانترە‌ لە‌ لابردنی چە‌وری بە‌شە‌كانی دیكە‌ و پێویستی بە‌ ھە‌وڵدانی دووھێندە‌یە‌.
٧- توشبوون بە‌ ھە‌ندێك نە‌خۆشی و تێكچوونی ھۆڕمۆنە‌كان ھۆكارێكە‌ بۆ زیادبوونی كێش و قە‌ڵە‌وی.
٨- ئیرادە‌ گرنگترین ڕە‌فتارە‌ بۆ دابە‌زاندنی كێش، چونكە‌ ئە‌گە‌ر لە‌دڵە‌وە‌ بە‌ ئیرادە‌ی خۆت ھە‌وڵنە‌دە‌یت تە‌نھا بە‌ ناچاری بێت گرانە‌ دابە‌زاندنی كێشت.


سەرچاوەکان



442 بینین