تای بڕۆسلۆز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-23:19:00 - کۆدی بابەت: 1411
تای بڕۆسلۆز

ناوه‌ڕۆك

تای بڕۆسلۆز

تای بڕۆسلۆز ئیلتھابێکە بەھۆی جۆرێک لەبەکتریای بەناوی (بڕۆسلا) دروست دەبێت کەلەڕێگەی حەیواناتی ماڵیەوە توشی مرۆڤ دەبێت وەک ئاژەڵی (مانگا، بزن، مەڕ، بەراز) توش دەبێت. خواردنی پەنیرو شیری نەکوڵاو دەبێتە ھۆی ئەم نەخۆشیە چونکە ئەم شیرو پەنیرەی کەنەکوڵێنرێت ھەڵگری بەکتریای بڕۆسلان نیشانەکانی بریتین لە:- تا، لەرز، ئارەق کردنەوە، ئێش لە عەزەڵاتەکاندا، لاوازی، ئارەزو نەکردنی خواردن ھەروەھا سەر ئێشە، سک ئێشە، کەلەکە ئێشە، ئەم نەخۆشیە دەتوانێت بەشێوەی درێژ خایەن لەلەشدا بۆماوەی چەند سال بمێنێتەوە. لەچارەسەری ئەم نەخۆشیەدا دەبێت لەتێکەڵەی (ئەنتی بیوتیک) سود وەربگرێت. لە ئاسەوارەکانی مەنەنجیت، ئاندۆکاردیت ی چڵک ھەڵگرتوو ئانسۆفالیت، اسپۆندیلیت، گەڕانەوەی دووبارەی ئەم نەخۆشیە لەدوای چارەسەرکردنی زۆر بەربڵاوە.


سەرچاوەکان



522 بینین