ڕێگەگرتن لە سك پڕی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-18-23:53:00 - کۆدی بابەت: 1419
ڕێگەگرتن لە سك پڕی

ناوه‌ڕۆك

رێگەگرتن لە سک پڕی 

بۆ ڕێگەگرتن لە سک پری چەند رێگایەک ھەیە ھەندێک لەلایەن ژنان و ھەندێکیش لەلایەن پیاوانەوە دەکرێت. چەند جۆرێکیان ھەیە لەوانەیە کار بکاتە سەر دەرونی ئەو کەسە کە ئەنجامی دەدات لەوانە عەیبەی بێتە سەر یان لەمەزادی ئەو شتەدا نەتوانێت بیکات. 

١-حەپی بەرگرتن لە سکپری:- ئەم حەپانە ئەگەر بەدروستی بخورێت ئەوا ٩٨٪‏ بەرگری دەکات لەسکپری. وەجۆرەھایان ھەیە لەوانە (کینتراسپیدیول) (L.D) و (H.D)، کنتراسپیتۆتری فازیک (Triphasic) ئەمە جگە لە حەپی ( لاینسترنۆڵ) کە (پرۆژۆسترۆن)ی تێدایەو بەحەپی شیردان ناسراوە ھەموو حەپەکانی تر بەخاوەنی (ئەسترۆجین) و (پرۆسترۆجین)ن ئەم حەپانە باشترین رێگە چارەن بۆ بەرگرتن لە سک پری. ئەم حەپانە باشترینن بۆ ژنانی گەنج. جێی ئاماژەیە ئەم حەپانە دەبنە ھۆی ھۆکاری رێک و پێک بوون و کەم بونی خوێن، فراوان بونی ھێلکەدان و رێگەگرتن لەئیلتھابی  منداڵدان لەکاتی سوڕی مانگانەدا دەبن ھۆکارە خراپەکانی کەماوەیەکی کەم دەخایەنن حەساسیەتی مەمکەکان ھەروەھا ھۆکارە خراپە ماوە درێژەکانی بریتین لە زۆربونی دوچاربون بەنەخۆشی (فشاری خوێن، جەڵدەی دڵ دروست بونی ئیلتھاب لەسیەکاندا بەقوڵی. ھەروەھا لەھەندێ تاقیکردنەوەدا بەبەرچاو کەوتووە کە مەترسی توشبون بەشێرپەنجەی مەمک لەو کەسانەدا کە ئەم حەپانە بەکار دەھێنن وە تارادەیەک زۆرترە لەوانەی کەبەکاری ناھێنن بەڵام چەند چەند تاقیکردنەوەیەکی تر دەری خستووە کە وانیەو بەرپەرچی ئەم رایەی سەرەوەی داوەتەوە بەشێوەی گشتی ئەو ژنانەی کە دوو چاری بەرزبونەوەی فشاری خوێن دەبن، ئەوانەی کە توشی گیرانی بۆریەکانی دڵ دەبن، قەڵەوی دەبن نابێت ئەم حەپانە کە بۆ پێشگیری لە سک پڕی دەبن بیخۆن. رێگای دروستی بەکارھێنانی حەپی (کنترا سپیتیۆ) (L.D) وە (H.D) کەبەشێوەی دەستەی (٢١) حەپی دروست کراوە بەم شێوەیە:- کە یەکەمین حەب لە (٥)ە مین رۆژی (بێ نوێژیدا)دا دەخورێت پاشان ڕۆژی یەک حەپ دەخورێت تاھەر ٢١کەکەی تەواو دەبێت پاش ئەمە (٧) ڕۆژ ھیچ حەپێک ناخورێت پاشان ٢١ دانەی تر کەلەپاکەتێکی تازەدایە دەی خۆین پاش ئەمە دەسەلمێت کەلە مانگێکدا سێ ھەفتە حەپ دەخورێت یەک ھەفتەش حەپ ناخورێت ئەگەر ڕۆژێک بیرتان چوو ئەوا ڕۆژی دوای دوان بخۆن بەسەریەکەوە ھەروەھا دەربارەی حەپی (لاینس تێرنۆڵ) کەبەحەپی شیردان ناسراون بەم شێوەیە بەکاردێت کەڕۆژانە یەک حەپی لێ بخورێت وەھیچ کاتێک فەرامۆش نەکرێت بەپێچەوانەی حەپی (L.D) و (H.D)


٢- ئەو دەرمانانەی کەلەرێگەی دەرزی لێدانەوە دەبن دەرزی دەماری (میدرۆکس) (برۆجیسترۆن) (برۆرا provera) ھەرسێ مانگ یەکجار دەبێتە رێگرتن لە سکپری.


٣- ێەو دەرمانانی کەدەچێنرێت:- لەم رێگایەدا شەش میللی بچوکی (ئۆر پلات) لەژێر پێستدا لەبەشی ناوەوەی بازوو دەچێنرێت ئەو کارە نزیکەی (١٠ دەقە) دەخایەنێت بەو جۆرە بۆ ماوەی (٥) ساڵ لە سک پڕی بەرگری دەکرێت وەئەگەر ھەرکاتێک حەز لە سک پڕی کرا دەتوانرێ ئەو ئەڵقانە لاببرێت و کەسەکە سک پڕ ببێت. 


٤- (I.U.D) شتێکە کەدەکرێتە ناو ڕەحم (منداڵدان) کەیان لە پلاستیک دروست کراوە یان کانزایە وە دەخرێتە ناو (منداڵدان) (I.U.D) بەشێوەی جۆراوجۆر ھەیە ڕێگایەکی باشە بۆ ئەوانەی کە ناتوانن ڕێگایەکی تر بەکار بھێنن نیشانەکانی خراپەکانی (I.U.D) بریتین لە (زۆربونی خوێنی بێ نوێژی) زۆربونی ئیلتیھاب کردنی منداڵدان و بەشەکانی، حامیلەیی (سکپڕی) نابەجێ و زۆر جوڵاندنی. (I.U.D) ئەبێ زیاتر ئەو خانمانە بەکاری بھێنن کە ھیچ نەبێت منداڵێکیان ھەبێ و عومریان زۆرتر لە ٢٥ ساڵ بێت. 


٥- (دیافراگیام ئۆرجیناڵ):- دیافراگیام بەشێوەی کڵاوێکی بچکۆلەی لاستیکی کەدەخرێتە سەر منداڵدان وەلەھاتنە ژورەوەی (سپێرم) بۆناو ڕەحم ڕێگەدەگرێت وەتا ٩٠٪‏ ڕێگە لەسک پڕی کەدەبێت پاش ٧ سەعات لەکارەکەی دەبێ دەربھێنرێ.


٦- ئەو ماددانەی کەسپێرم لەناو دەبەن:- یەکێ لەو ماددانە کرێمی (ئۆرجیناڵ) نانۆکسینۆڵ نۆ (٩-nanoxynol) کە لە دەرمان خانەکاندا ھەیە بەپێش جوت بوون بەکاردێت و کارکردنی ئەو جۆرە سپێرم لەناو بەرە تا یەک کاتژمێر دەمێنێتەوە. 


٧- ئیسفنج:- ماددەیەکە کە ئیسفەنجییە و بۆ یەک جار بەکاردێت و دەتوانرێت لەگەڵ سپێرم لەناو بەردا تێکەڵ بکرێت و شەش کاتژمێر لەدوای دواین جوت بون لەجێگەی خۆی دابنرێت و پاشان دەربھێنرێت. 


٨- کاندۆمی ژنانە:- ئامێرێکی تازەیە کەنەتەنھا لەسک پڕی بەرگری ناکات بەڵکو چەند نەخۆشیەکیش لادەبات و بەرگری لەتوش بونیان دەکات.
٩- ئەگەر ژنێک تەنھا لە (٨) ڕۆژدا کەلەبێ نوێژیدا بوو گومانی سک پڕ بوونی لەخۆی دەکرد ئەگەر لەم (٨) ڕۆژەشدا ھیچ جۆرە بەرگریەکی دژ بە سک پڕی  بەکار نەھێنا ئەوا دەتوانێت پاش ئەم ھەشتەو پاش لێ بونەوەی بێ نوێژی بەکاری بھێنێت پێویستە ئەم (٨) ڕۆژە دیاری بکرێت بۆئەوەی کەلێی تێک نەچێت. سودی ئەمەش زۆر تێ نەچونییەتی.


١٠- گرێ دانی جۆگەکانی منداڵ دان:- ئەمە ڕێگەیەکی سادەیە کەھیچ ئاسەوارێکی لەسەر (بێ نوێژی نیە) یاخود ناتوانی و لاوازی جنسی ئافرەتان.

 

ڕێگەکانی پێشگرتن لە سک پڕی لەلایەنی پیاوانەوە

١- وازگتۆمی:- لەم ڕێگەیەدا بۆریەکانی گوێزەرەوەی سپێرم دەبڕن و دەی بەستن کاتی پێویست بۆ نەشتەرگەری ئەم ڕێگەیە (١٥) خولەکە کەبەبێ بێھۆش کردنی گشتی و تەنھا بێھۆشی شوێنی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە وەھیچ کاریگەریەکی نیە بۆسەر ڕەوشتی سێکسی پیاوان. 
٢- کاندۆمی پیاوانە:- کیسەیەکی نازکی پلاستیکە کەنەتەنھا لەسک پڕی بەرگری دەکات بەڵکو ڕێگە لەزۆربەی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی زاوزێ دەگرێت. 
٣- ڕێگەی ناتەواوی کاری سێکسی ئەمەش بەوە دەبێت کەپیاو لەکاتی کاری شەرعیدا (........) خۆی پێشتر پێش دابەزینی سپێرم دەربھێنێت. ھەرچەندە ئەم کارە زۆر سەخت و ناتەواوە بۆ ژن و مێرد بەڵام لەھیچ باشترە.


سەرچاوەکان

67 بینین