قەڵەوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-19-14:21:00 - کۆدی بابەت: 1422
قەڵەوی

ناوه‌ڕۆك

قەڵەوی

بەشێوەی گشتی نزیکەی ١٠ تا ٢٠ لە سەدی کێشی پیاوان ٢٥ لە سەدی کێشی ئافرەتان بریتییە لە چەوری. ئەگەر ئەم ڕادەیە زیادی کرد ئەوا زیان لە تەندروستییان دەدات دەبێتە هۆکاری مەترسی توش بوون بە نەخۆشی وەک:- شەکرە، بەرزبونەوەی فشاری خوێن. زۆربەی خەڵکان لەکاتی گەنجیدا دەگەنە کێشی خواروی خۆیان وە بەگوزەری کات کێشیان زیاد دەکات بەشێوەیەک کە لەتەمەنی نزیکی(٥٠) ساڵیدا دەگەنە ڕادەی هەرەزۆری کێشی لەشیان. لەهەندێک کاتدا هۆکاری قەڵەوی بریتیە لە زۆرخۆریەکی لە ڕادەبەدەر دەتوانرێت بە بەرنامەدانانی ڕژێمی خۆراکی کێشەکە کەم بکرێتەوە.
بەڵام هەندێک کات قەڵەوی دەتوانێت بەم هۆکارانە توشی مرۆڤ ببێت. ئەوانەی جگەرە تەرک دەدەن بەهۆی کرانەوی ئارەزوویان بۆ خواردن لە سەرەتای تەرک کردنەکەیاندا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەشیان هەندێک خێزان قەڵەوی لە ناویاندا هەیە کە دەتوانرێت بەهۆی دانانی بەرنامەی خۆراکی لە کاتی منداڵیدا ئەم دیاردەیە نەهێڵدرێت بە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەتوانێت ببێتە هۆکاری قەڵەوبوون کە دەرمانە (کۆرتۆن)ەکان لە بەناوبانگترینیانن، هەروەها باش کارنەکردنی ڕژێنەکانی ثایڕۆید لە خانمانی بەتەمەندا هۆکاری قەڵەوین.


سەرچاوەکان



2212 بینین