بنیاتنانی بیری کوردناسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-15:24:00 - کۆدی بابەت: 1431
بنیاتنانی بیری کوردناسی

ناوه‌ڕۆك

بنیاتنانی بیری کوردناسی

گریکەکان: مەبەست لێی مێژوونووس و فەیلەسوف و سەرلەشکرە یۆناییەکانە

بایەخدانی ئەورووپیەکان بە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەدمی یۆنانیەکانی زەمانی پێش مەسیح، بە تایبەت سەردەمی ئێگزەنەفۆن ''٤٠١ پ. ز'' و ئەسکەندەری مەکەدۆنی ''٣٣١ پ. ز''، ئینجا سترابۆن ''٥٨ی زاینی'' و هیۆردۆت ''٤٣٠ زاینی''. یۆنانەکان واتە گریکەکان یەکەم کەسن هاتوونەتە کوردستان و بۆ یەکەمجار کتێبێکیان لە بارەی کورد و وڵاتانی کوردانەوە نووسیوە.

یەکەم گەڕاڵی یۆنانی هاتبێتە کوردستان و بەرهەمێکی کوردناسی بۆ ئێمە جێهێشتبێت، بریتییە لە فەیلەسوف و سەرلەشکری یۆنانی کۆن ئێگزەنەفۆن کە لە ساڵی ٤٠١ی پێش زاین بە ڕۆژهەڵاتدا تێپەڕیوە و سەفەرنامەی ئەو گەشتەی خۆی لە کتێبی ''ئاناباز'' دا بە زمانی یۆنانی کۆن نووسیوەتەوە، وە بەشێکی سەفەرنامەکەی تەرخانکردووە بۆ گێڕانەوەی ئەو کارەساتە ناهەموارەی کە خۆی و لەشکرەکەی بە کوردستاندا بەسەریان دیت و ئەو شەڕ و شۆڕانەی لە وڵاتی کوردەکاندا ڕووبەڕوویان دەبنەوە. ئەم چەند لاثەڕە دەستنیشانکراوەی ئێگزەنەفۆن لە بارەی کاردۆخییەکان لە کتێبی ئانابازدا بە یەکەمین و هەرە کۆنترین سەرچاوە لە قەڵەم دەدرێ کە لە بارەی نەژادی کوردناسییەوە نووسرابێت.

دوای ئێگزەنەفۆن ئەلیکسەندەری مەکدۆنی ''٣٥٦ - ٣٢٣'' وەک جیهانگیر و سەرلەشکرێک دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەسەر داریوش پاشای ئیمپراتۆریەتی هاخامەنشینی لە شەڕی گۆگامێل لە نزیک شاری هەولێر Arbell دا پاش ئەوەی کوردستانی لە سالی ٣٣١ پ. ز دا داگیر کرد، وای کرد سەرنجی هەموو دونیا بۆ کوردستان ڕابکێشێت و ناوی شاری ئەربیل Arbelle هەولێری ئەمڕۆ لە ئەنجامی جەنگی ئەربێل هەولێری ئەمڕۆ لە ئەنجامی جەنگی ئەربێللا یان چەنگی گۆگامێل بکەوێتە ناو بەڵگەنامە هونەری و مێژووییەکانی ئەوپاوە.


سەرچاوەکان



3564 بینین