هەندێک خواردن هێواش هێواش دەتکوژێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-16:17:00 - کۆدی بابەت: 1436
هەندێک خواردن هێواش هێواش دەتکوژێت

ناوه‌ڕۆك

ھە‌ندێك خواردن ھێواش ھێواش دە‌تكوژێت

كۆمە‌ڵێك خواردن ھە‌یە‌ ڕۆژانە‌ بە‌كاردە‌ھێنرێت و مە‌ترسیە‌كی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌ بۆ تە‌ندروستیمان، كە‌ پێكھاتووە‌ لە‌ ١٠ جۆری خۆراك و پێویستە‌ ھە‌وڵبدە‌ین لێی دووربكە‌وینە‌وە‌ و كە‌می بكە‌ینە‌وە‌، ڕە‌نگە‌ كە‌سانێك بڵێن درۆیە‌ یان ئە‌مە‌ گاڵتە‌یە‌ من چە‌ند وە‌ختە‌ دە‌یخۆم و ھیچم لێنە‌ھاتووە‌، ئە‌م بیركردنە‌وە‌یە‌ ھە‌ڵە‌یە‌، چونكە‌ مە‌رج  نیە‌ لە‌ ئێستادا ھە‌ستی پێبكە‌ین ڕە‌نگە‌ كاریگە‌ریە‌كە‌ی دوای چە‌ندین ساڵ دە‌ربكە‌وێت باشترە‌ ئێستا كە‌متر بیخۆیت وە‌ك لە‌وە‌ی لە‌وە‌ی بە‌تە‌واوی قە‌دە‌غە‌ی خواردنیت لێ بكرێت.

١- نانی سپی و ئیشی ھە‌ویر، واتە‌ ھە‌موو ئە‌و شیرینیانە‌ یاخود ئە‌و ئیشە‌ ھە‌ویریانە‌ی لە‌ ئارد دروست دە‌كرێت، ئە‌گە‌ر بە‌ شێوە‌یە‌كی زیاد لە‌ پێویست بخورێت دە‌بێتە‌ ھۆی زیادبوونی شە‌كرە‌ لە‌ جۆری دووە‌م و نە‌خۆشیەكانی دڵ و خوێنبە‌رە‌كان و زیادبوونی كێش.

٢- پە‌تاتە‌ی سورە‌وە‌كراو یاخود جیپسی پە‌تاتە‌، خواردنی ئە‌م جۆرە‌ پە‌تاتە‌یە‌، سە‌رچاوە‌ی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك و كۆڵۆن و پرۆستاتە‌، لە‌گە‌ڵ خواردنیدا بە‌رگری دژی شێرپە‌نجە‌ نامێنێت بە‌ڵام ڕە‌نگە‌ لە‌دوای چە‌ند ساڵێك نیشانە‌كانی دیاری بدات.

٣- باسترمە‌ بە‌ھۆی بڕێكی زۆر پێكھاتە‌ی كیمیای تێدایە‌ بە‌تایبە‌تی ڕێژە‌ی خوێی بە‌جۆرێكە‌، كە‌ زاناكان ھۆشداری دە‌دە‌ن لە‌ خواردنی و دە‌بێتە‌ ھۆی شێرپە‌نجە‌ی كۆڵۆن.

٤- شیری پڕ چە‌وری، مە‌ترسیە‌كی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌ و ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی قە‌ڵە‌و بوونی منداڵان، یان ئازاری مێشك و سە‌ر و دە‌روونی لای گە‌ورە‌كان و ھە‌وكردنی جومگە‌كان و نە‌خۆشی ڕۆماتیزمە‌.

٥- سركە‌ی سێوی دروستكراو، سركە‌ی سێوە‌كانی بۆ بازرگانی دروست دە‌كرێن، بڕێكی زۆر شە‌كر و چە‌وری تێدایە‌ و بۆ ڕە‌نگە‌كانی شە‌رابی گە‌نمە‌شامی دروستكراو بە‌كاردە‌ھێنن و زیانی ھە‌یە‌.

٦- كە‌رە‌، ھە‌موو دە‌زانین كە‌رە‌ بە‌شێكی زۆر چە‌وری تێدایە‌، كە‌ ھۆكارێكە‌ بۆ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و خاوكردنە‌وە‌ی لێدانی دڵ و بە‌رزكردنە‌وە‌ی ڕێژە‌ی كالۆری.

٧- شە‌كر و خوێ دروستكراوە‌كان، دە‌زانین ئە‌م پێكھاتە‌یە‌ زیانی ھە‌یە‌ باڵام جۆرێك ھە‌یە‌ لە‌ زە‌رفی داخراودا پێشكە‌ش دە‌كرێت بە‌تایبە‌ت لە‌ ڕێستۆرانتە‌كان، بە‌ھۆی بە‌كارھێنانی ماددە‌ی پارێزە‌ر تیایدا زیانە‌كانی دە‌بێت بە‌ دوو ئە‌وە‌ندە‌ تووشی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و بە‌رز كردنە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن و نە‌خۆشیە‌كانی دڵ.

٨- گۆشتی دروستكراو، سە‌رجە‌م ئە‌و گۆشتانە‌ی دە‌خرێنە‌ قوتوو یان دروستكراون، وە‌ك باسترمە‌ و كاڵباس زیانی ھە‌یە‌ چونكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ و نە‌خۆشیە‌كانی دڵ.

٩- سۆسی تە‌ماتە‌، سۆسی تە‌ماتە‌ بڕێكی زۆر شە‌كری تێدایە‌، ئە‌گە‌ر زۆر بخورێت دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و دڵ و خوێنبە‌رە‌كان، لە‌ھە‌مانكاتدا، ھۆكارێكە‌ بۆ كلۆربوونی ددان.

١٠- خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان،بە‌ھۆی بە‌رزی ڕێژە‌ی شە‌كرە‌وە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی كێش زیاد دە‌كات، لە‌ھە‌مان كاتدا سە‌رچاوە‌ی نە‌خۆشیە‌كانی شە‌كرە‌ و دڵ و زیان بە‌ ددان دە‌گە‌یە‌نێت.


سەرچاوەکان



663 بینین