خوران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-13:54:00 - کۆدی بابەت: 1456
خوران

ناوه‌ڕۆك

خوران

خوران یەکێکە لە بەربڵاوترین نیشانەکانی نەخۆشی پێست هەروەها چەند نەخۆشیەکی هەناویە. خوران زۆرجار بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە، کەم خوێنی، باش کارنەکردنی گورچیلە و میزی زەرد. نەخۆشیەکانی پێست کە خورانی لەگەڵدایە (گەڕی، گولی، ئەسپێ ونی، ئەگزیما، وشکی پێست، پێوەدانی حەشەرات)ـە دەبێت بزانین لە کاتی گەرمادا خوران زۆر دەبێت لەبەرئەوە لەبەرکردنی جل و بەرگی شلیلەیی و فراوان دەتوانێت لە کەم کردنەوەی خوراندا دەورێکی گرنگی هەبێت، خوران زۆرجار لەکاتی خۆرئاوابوون و شەوان زۆرتر دەبێت بەو هۆیەوە بەکارهێنانی دەرمانی دژی خوران لەم کاتانەدا هەروەها خۆشۆردن بەئاوی سارد دەتوانێت یارمەتی کەم کردنەوەی بدات، خورانی پیری لە نزیکەی نیوەی خەڵکدا کە دەچنە تەمەنەوە بەهۆی وشکی پێستیانەوەیە بۆ بەرگرتن لە وشکی پێست و خوران دەبێت زۆر خۆیان نەشۆن یەک یان دوو جار لە هەفتەیەکدا خۆیان بشۆن وە لە کرێمی نەرم کەرەوە سوود وەربگردرێت.
خورانی سک پڕی لەکاتی سک پڕیدا زۆر ئافرەت هەیە لە (٣) مانگی ئاخری سک پڕیدا توشی خوران دەبێت ئەم خورانە نزیکەی (١-٣) مانگ دوای منداڵبوون چاک دەبێتەوە بۆ کەم کردنەوەی دەتوانرێت لە کرێمی نەرم کەرەوە بەناوی (کالامین) سوود وەربگرێت.


سەرچاوەکان



3199 بینین