پێنج جۆری خۆراک بۆ بەرزبوونی باڵای منداڵەکەت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:25:00 - کۆدی بابەت: 1470
پێنج جۆری خۆراک بۆ بەرزبوونی باڵای منداڵەکەت

ناوه‌ڕۆك

پێنج جۆری خۆراك بۆ بە‌رزبوونی باڵای منداڵە‌كە‌ت

یە‌كێك لە‌و كێشانە‌ی خە‌می زۆری دایكانە‌ گە‌شە‌ی منداڵە‌كە‌یە‌تی بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست، چونكە‌ تێكچوون و ناڕێكی لە‌ گە‌شە‌كردنی منداڵ ھۆكارێكە‌ بۆ كورتی باڵای، ھە‌ر بۆیە‌ دایكان ھە‌میشە‌ ھە‌وڵدە‌دە‌ن باشترین جۆری خۆراك بدە‌ن بە‌ منداڵە‌كانیان تا گە‌شە‌ی بە‌شێوە‌یە‌كی ڕێك و تە‌ندروست بە‌ردە‌وام بێت و لە‌داھاتووشدا باڵای بە‌رز دە‌بێت.

ئە‌و خۆراكانە‌ی بۆ گە‌شە‌ی منداڵان زۆر گرنگن و ھۆكارێكە‌ بۆ زیادكردنی باڵای منداڵان كامانە‌ن؟

خواردنی ژە‌می مریشك زۆر گونجاوە‌ بۆ گەشە‌ی منداڵ، چونكە‌ لە‌ڕێگە‌یە‌وە‌ لە‌ش پڕۆتیتنی گونجاو پێویست وە‌ردە‌گرێت و بە‌رگری لە‌شی منداڵ بە‌ھێز دە‌كات و پارێزگاری لە‌گە‌شە‌ی منداڵ دە‌كات بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست و ڕێك و یارمە‌تیدە‌رو بۆ زیادكردنی باڵای.
ھێلكە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین جۆری خۆراكە‌كان بۆ منداڵان و بڕێكی باش پێكھاتە‌ی سوودبە‌خشی بۆ لە‌شی منداڵ تێدایە‌، پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت و پرس بكە‌ی لە‌وە‌ی منداڵە‌كە‌ت پێویستە‌ ڕۆژانە‌ بڕی چە‌ند بخوات، چونكە‌ لە‌ منداڵێكە‌وە‌ بۆ مندالێكی دیكە‌ جیاوازە‌، باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ گە‌شە‌ی لە‌ش و زیادكردنی باڵا.
میوە‌ ژە‌مێكی سروشتی زۆر بە‌سوودە‌ بۆ گە‌ورە‌ و منداڵ، ھۆكارێكە‌ بۆ بە‌خشینی ڕێژە‌ی شە‌كری سروشتی بە‌لە‌شی منداڵ كە‌ بۆ گە‌شە‌ی پێویستیە‌تی و لە‌ھە‌مانكاتدا بڕێكی زۆر ڤیتامین وە‌ردە‌گرێت، باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ گە‌شە‌ و زیادبوونی باڵای منداڵ.
سپێناخ سە‌وزە‌یە‌كی بە‌سوودە‌ و دە‌توانیت بە‌زۆر شێوازی ئامادە‌ی بكە‌یت و منداڵە‌كە‌ت فێری خواردنی بكە‌یت، چونكە‌ بڕێكی زۆر كانزای تێدایە‌ و لە‌ش و پارێزگاری لە‌گە‌شە‌ی لە‌شی منداڵ دە‌كات و لە‌ھە‌مانكاتدا كالیسیۆمی زۆرە‌ كە‌دە‌بێتە‌ ھۆی گە‌شە‌ی ئێسك و ماسولكە‌كان و زیادبوونی باڵا.
شێلم لە‌ زساتاندا خواردنێكی خۆشە‌ و ھە‌وڵبدە‌ منداڵە‌كە‌ت فێربكە‌ بیخوات، چونكە‌ باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ زیادكردنی باڵا، بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزا و پێكھاتە‌ی ڕیشاڵی تێدایە‌ كە‌ پریزگاری لە‌ گە‌شە‌ی منداڵ دە‌كات.


سەرچاوەکان



11808 بینین