پێنج خۆراکی تەندرووست بۆ منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:28:00 - کۆدی بابەت: 1471
پێنج خۆراکی تەندرووست بۆ منداڵ

ناوه‌ڕۆك

پێنج خۆراكی تە‌ندروست بۆ منداڵان

ھە‌رچە‌ندە‌ جۆری خۆراكی منداڵ لە‌ماوە‌ی ساڵی یە‌كە‌می تە‌مە‌نی زۆر گرنگە‌، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا بە‌شێكی زۆری باوان لە‌ منداڵی یە‌كە‌میان نازانن چی بدە‌ن بە‌ منداڵە‌كانیان و چی بۆیان زیانبە‌خشە‌.

ئە‌مانە‌ ٥ خۆراكن كە‌ دە‌كرێت بە‌ منداڵان بدرێن و سوود بە‌ تە‌ندروستیان بگە‌یێنن

١- ئە‌ڤۆكادۆ بخۆ
چە‌ورییە‌كانی نێو ئە‌ڤۆكادۆ یارمە‌تی گە‌شە‌ی مێشك دە‌دە‌ن و ھە‌مان پێكھاتە‌ی كیمیایی شیری دایكیان ھە‌یە‌.
بە‌گوێرە‌ی گوتە‌ی پزیشكانی منداڵان، ئە‌ڤۆكادۆ تە‌نانە‌ت بۆ منداڵانی تە‌مە‌ن نێوان ٤-٦ مانگان تە‌ندروست و سە‌لامە‌تە‌. 

٢- مریشك
خواردنی مریشك، بە‌ڵام بە‌ دڵنیاییە‌وە‌ ژە‌می بچووك، سە‌رچاوە‌یە‌كی باشی پرۆتینە‌كان و ماددە‌ی ئاسنە‌ بۆ منداڵان، كاتێك دە‌یانە‌وێت دە‌ست بە‌ خواردن بكە‌ن.
ئاسنی سروشتی لە‌ جە‌ستە‌دا لە‌ مانگی شە‌شە‌می تە‌مە‌ن كە‌مدە‌كات و خوردنی مریشك باشترین سە‌رچاوە‌یە‌ بۆ دابینكردە‌وە‌ی ئە‌و كانزایە‌ بۆ جستە‌ی منداڵان.

٣- قۆخ
قە‌بزی حاڵە‌تێكی بڵاوە‌ لە‌ منداڵان لە‌دوای دە‌ستپێكردنی خواردن، بە‌ڵام قۆخ یارمە‌تی ئاسانكردنی ئە‌م حاڵە‌تە دە‌دات و بە‌ ئاسانی منداڵ قۆناغە‌كە‌ تێدە‌پە‌ڕێنێت.

٤- لۆبیا
لۆبیا خۆراكێكی ھە‌رزانە‌ و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پرۆتین و ڕیشاڵە‌كان، كاتێك لۆبیا دە‌كوڵێنرێت، بە‌شێوە‌یە‌كی لێدێت كە‌ بۆ منداڵ ئاسان بێت بۆ جوین.

٥- كولە‌كە‌ 
كولە‌كە‌ خۆراكێكی نمونەییە‌ بۆ منداڵان بە‌ھۆی تامە‌ شیرینە‌ تایبە‌تییە‌كە‌یە‌وە‌، كاتێكیش دە‌كوڵێندرێ، شێوە‌یە‌كی كرێمی و پێكھاتە‌یە‌كی نە‌رم وە‌ردە‌گرێت، بە‌ھۆی دە‌وڵە‌مە‌نی بە‌ ماددە‌ی نایترە‌یتە‌كان.


سەرچاوەکان



7499 بینین