خۆراک پێدان بە منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:36:00 - کۆدی بابەت: 1473
خۆراک پێدان بە منداڵ

ناوه‌ڕۆك

چۆن خۆراك پێدان دە‌ست پێدە‌كات؟

لە‌تە‌مە‌نی شە‌ش مانگیە‌وە‌ 

جۆری خۆراك
سە‌رە‌تا جۆری خۆراكی ئامدە‌كراو ھە‌ر دە‌بێت شل بێت، بە‌ڵام خە‌ستتر لە‌ شیر و دە‌نكۆڵە‌ ی تێدا نە‌بێت.
بۆ نمونە‌ شۆربای دانە‌وێڵە‌ ( برنج بە‌ شیر لێبنرێت) بە‌شێوە‌ی محە‌لە‌بیە‌كی شل.
لە‌یە‌كە‌م جاردا دە‌كرێت بێ تام ئامادە‌ بكرێت (بێ خوێ و شە‌كر) و ئە‌گە‌ر بە‌و شێوە‌یە‌ ڕە‌تیكردە‌وە‌ بیخوات، ئە‌وا كۆڵ مە‌دە‌ بۆ ڕۆژی دواتر لە‌ھە‌وڵدا بە‌.ئە‌گە‌ر سە‌ركە‌وتوو نە‌بویت دە‌كرێت تامداری بكە‌یت بە‌ كە‌مێك خوێ یان بە‌ كە‌مێك شە‌كر.

چە‌ند جار (ژە‌م)
ڕۆژانە‌ دوو بۆ سێ جار ژە‌م (جار) لە‌ھە‌ر ڕۆژێكدا لە‌گە‌ڵ ١-٢ وردە‌ژە‌م لە‌نێوان ژە‌مە‌ سە‌رە‌كییە‌كاندا كە‌ بریتیە‌ لە‌ خۆراكی زیاد.

چە‌ند (بڕە‌كە‌ی)
دوو بۆ سێ كە‌وچكی چێشت  تاوە‌كو نیو كوپ لە‌ ھە‌ر ژە‌مێكدا بە‌شێوە‌یە‌كی ڕۆژانە‌ بدرێت بە‌ كۆرپە‌، ئەگە‌ر بە‌و شێوە‌یە‌ ڕە‌تیكردە‌وە‌ بیخوات، ئوا كۆڵمە‌دە‌ و بۆ ڕۆژی دواتر لە‌ ھە‌وڵدابە‌.

جۆری خۆراك
خۆراكی ھاڕدراو لە‌وانە‌ میوە‌ و سە‌وزە‌ (سێو، خە‌یار، گێزە‌ر، پە‌تاتە‌ی كوڵاو...ھتد)


لە‌ نۆ بۆ دوازدە‌ مانگی 

جۆری خۆراك
ــ خۆراكی ھاڕدراو جندراو قاشكراو، وابێت بتوانێت بە‌ پنجە‌كانی ھە‌ڵیبگرێت و بیخوات.
ــ شیر خواردنیش دایك بە‌ردە‌وامە‌.

چە‌ند جار (ژە‌م)
٣ بۆ ٤ جار ژە‌م لە‌ ھە‌ر ڕۆژێكدا لە‌گە‌ڵ ١-٢ وردە‌ژە‌م لە‌نێوان ژە‌مە‌ سە‌رە‌كییە‌كاندا كە‌ بریتی لە‌ خۆراكی زیاد(ژە‌می بە‌رخۆر).

چە‌ند (بڕە‌كە‌ی)
بەلایە‌نی كە‌مە‌وە‌ پێوانە‌ی نیو كوپ بۆ ھە‌ر ژە‌مێك یان ھە‌ر جارێك.


لە‌ ١٢ مانگییە‌وە‌ بۆ ٢٤ مانگ

جۆری خێراك
ھاوشێوە‌ی خۆراكی خێزان، قاشكراو یان جنراو بە‌پێی پێویست.

چە‌ند جار (ژە‌م)
٣ بۆ ٤ جار لە‌ ھە‌ر لە‌ ھە‌ر ڕۆژێكدا لە‌گە‌ڵ ١-٢ وەردە‌ژە‌م لە‌نێوان ژە‌مە‌ سە‌ركی یە‌كاندا كە‌ بریتیە‌ لە‌ خۆراكی زیاد(ژە‌می بە‌رخۆر).

چە‌ند (بڕە‌كە‌ی)
بە‌لایە‌نی كە‌مە‌وە‌ پێوانە‌ی سێ چارە‌ك- یە‌ك كوپی پڕ بۆ ھە‌ر ژە‌مێك یان ھە‌ر جارێك.


بۆ بیرخستنە‌وە‌ی خاڵە‌ گرنگە‌كان

ــ لە‌ شە‌ش مانگی بۆ دوو ساڵی شیر پێدان بە‌ردە‌وامە‌.
ــ ئە‌گە‌ر شیر‌ی قوتو دە‌خوات، پێویستە‌ ڕۆژانە‌ دوو كوپ شیر بخوات كە‌ دە‌كاتە‌ (٥٠٠) مللتر.
ــ بە‌دوور گرتنی كۆرپە‌كە‌ت لە‌ خواردنە‌وە‌ی چا، قاوە‌، كۆلا، شە‌ربە‌تی قوتوو یان شە‌ربە‌تە‌ ڕە‌نگدارە‌كان، خواردن و خواردنە‌وە‌ی شیرین، تە‌نانە‌ت باشترە‌ فرێشیش سنورداركراو بێت.
ــ ھە‌میشە‌ كوپی بێ سە‌رقاپ بە‌كاربھێنە‌، دووربكە‌وە‌رە‌وە‌ لە‌ بە‌كارھێنانی مە‌مە‌ وشك، كوپی سە‌رقاپدار.
ــ ھە‌میشە‌ پابە‌ندبە‌ بە‌ خشتە‌ی سە‌ردانە‌كانت و كوتانی كۆرپە‌كە‌ت.
ــ لە‌كاتی نە‌خۆش كە‌وتنیدا، پێویستە‌ ڕێژە‌ی خواردنە‌ شلە‌كان زیاد بكرێت كە‌م خۆری دایمخۆر، شیرپێدانی سروشتی بە‌ردە‌وام بێت. تە‌ركیز بخێرتە‌ سە‌ر ئە‌و خۆراكانە‌ی كە‌ ئارە‌زویان دە‌كات، دوای چاك بوونە‌وە‌ی گرنگی زیاتر بدرێت بە‌ چە‌ندێتی و جۆری خواردنە‌كانی تاكو دوو ھە‌فتە‌ بۆ ئە‌وە‌ی باری تە‌ندروستی ھاوسە‌نگ ببێتە‌وە‌. بە‌تایبە‌ت جۆری پرۆتینی ڕووە‌كی و ئاژە‌ڵی لە‌گە‌ڵ ڤیتامینە‌كان. كە‌ دە‌كاتە‌( پاقلە‌مە‌نییە‌كان و ھێلكە‌ و پە‌نیر و گۆشت، میوە‌ و سە‌وزە‌).


سەرچاوەکان



4445 بینین