پێویستە‌ دایکان چی بزانن سە‌بارە‌ت بە‌ خۆراک پێدانی منداڵە‌کانیان؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:38:00 - کۆدی بابەت: 1474
پێویستە‌ دایکان چی بزانن سە‌بارە‌ت بە‌ خۆراک پێدانی منداڵە‌کانیان؟

ناوه‌ڕۆك

پێویستە‌ دایكان چی بزانن سە‌بارە‌ت بە‌ خۆراك پێدانی منداڵە‌كانیان؟

ــ لە‌ شە‌ش مانگی یە‌كە‌مدا تە‌نھا شیری دایك و ھیچی تر ( نابێت شیری قوتوو، خواردن، شلە‌مە‌نیە‌كان، تە‌نانە‌ت قومێك  ئاویش نابێت بدرێت بە‌ كۆرپە‌).

ــ لە‌ تە‌مە‌نی شە‌ش مانگیە‌وە‌ خۆراكی بۆ زیاد دە‌كرێت بە‌ڵام شیرپێدانی سروشتی ھە‌ربە‌ردە‌وامە‌ بە‌شە‌و و بە‌ ڕۆژ.

ــ شیر پێدانی سروشتی بە‌ردە‌وامە‌ تاكو تە‌مە‌نی ٢ ساڵی، چونكە‌ بە‌شێكی زۆر گرنگە‌ لە‌خۆراكی منداڵ.

ــ لە‌تە‌مە‌نی ٦ بۆ ١٢ مانگیە‌وە‌ باشترە‌ شیرپێدانی سروشتی ھە‌میشە‌ پێش خۆراك بیدرێتێ.

ــ دوای تە‌مە‌نی ٦ مانگی پێویستە‌ ساڵانە‌ دووجار ڤایتامین (A) وە‌ربگرێت. ئە‌م چارە‌سە‌رە‌ بە‌ردە‌وامە‌ تاكو تە‌مە‌نی ٥ ساڵان (ڕاوێژ بە‌ پەزیشكی پسپۆر بكرێت باشترە‌).

تێبینی: ئە‌و خۆراكانە‌ی كە‌ ئە‌م ڤیاتامینە‌ی زۆرە‌، گە‌لێك لە‌ میوە‌ و سە‌وزە‌كان، شیر و بە‌رھە‌مە‌كانی، ھێلكە‌، جگە‌ر، ماسی. ئە‌م ڤیتامینە‌ زۆر گرنگە‌ بۆ بە‌رگریگرتن لە‌ نە‌خۆشی جگە‌ لە‌ بە‌ھێزكردنی بینین.

ــ لە‌و ماددە‌ خۆراكت
لە‌و ماددە‌ خۆراكیانە‌ی كە‌ دیسانە‌وە‌ زۆر گرنگن بۆ ئە‌م تە‌مە‌ن لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی گە‌شە‌یان خێرایە‌و پێویستیان پێیە‌تی (ئاسن ویۆدە‌). دە‌كرێت ئە‌مانە‌ش لە‌ڕێگای خۆراكە‌ پڕبە‌ھاكانی وە‌ك سە‌وزە‌ی ڕە‌نگ تێر و پاقلە‌مە‌نی و گۆشت و ھێلكە‌ و دە‌ستبكە‌وێت.

دە‌ستپێكردنی خۆراك لە‌ كۆرپە‌دا

ــ سە‌رە‌تا بە‌ خواردنە‌ شلە‌كان دە‌ست پێبكە‌ بە‌ پێدانێ یە‌ك یان دوو‌ كە‌وچكی چێشت سێژە‌مە‌ لە‌ ڕۆژێكدا، دواتر بڕ و جۆر و توندی یە‌كە‌ی لە‌سە‌رخۆ بە‌رە‌بە‌رە‌ زیاد بكە‌.

ــ لە‌گە‌ڵ پێدانی خۆراكی تە‌واوكە‌ر شیری خۆتی بدە‌، با خۆراكە‌كە‌ی سە‌رە‌تا جۆری خۆراكی منداڵ زیاتر پێكھاتبێت لە‌ دانە‌وێڵە‌ی ھاڕدراو بە‌شیرە‌وە‌ ئامادە‌كرابێت و دواتر وردە‌ وردە‌ میوە‌ و سە‌وزە‌ی ھاڕدراو یان كوڵاو، دوای ماوە‌یە‌ك دە‌ست بكە‌ بە‌ پێدانی ئە‌و خۆراكانە‌ی كە‌ سە‌رچاوە‌كانیان گیانە‌وە‌‌رین لە‌وانە‌ ھێلكە‌  و گۆشت و پە‌نیر بە‌ بڕی كە‌م و ژە‌می كە‌م.

ــ كۆرپە‌كە‌ت پێویستی بە‌ خۆراكی ھە‌مە‌چە‌شن و جۆراو جۆر ھە‌یە‌.

ــ منداڵی ساوا بڕێكی زۆر كە‌می ڕۆن (چە‌وری) پێویستە‌، كە‌متر لە‌ نیو كە‌وچكی چا لە‌ ڕۆژێكدا.

ــ سە‌ردانی بە‌شی چاودێری گە‌شە‌ی منداڵ بكرێت بۆ چاودێری كێشی گونجاو لە‌گە‌ڵ تە‌مە‌نی. چونكە‌ ناھاوسە‌نگی لە‌كێش بە‌دڵنیایە‌وە‌ وادە‌كات كە‌ پێویستی بە‌ ڕاویژكردنی پسپۆری تە‌ندروستی ھە‌بێت لە‌بواری خۆراك.


سەرچاوەکان



1608 بینین