هەوكردنی ڕیخۆڵەكوێرە لە منداڵان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:46:00 - کۆدی بابەت: 1476
هەوكردنی ڕیخۆڵەكوێرە لە منداڵان

ناوه‌ڕۆك

ھە‌وكردنی ڕیخۆڵە‌كوێرە‌ لە‌ منداڵاندا

دە‌ستپێك

*ڕیخۆڵە‌كوێرە‌: بە‌شێكی ڕیخۆڵە‌یە‌، پاشكۆی ڕیخۆڵە‌ گە‌ورە‌یە‌، لە‌شێوە‌ی كرمدایە‌، كۆتایە‌كە‌ی داخراوە‌ (كوێربۆتە‌وە‌=كوێرە‌!).

*یە‌كێكە‌ لە‌ ھۆیە‌ سە‌رە‌كیە‌كانی ئازاری كتوپڕ لە‌ منداڵاندا كە‌ پێویستی بە‌ نە‌شتە‌رگە‌رییە‌.

*ڕێژە‌: ٧٠ ھە‌زار منداڵ لە‌ ویلاتە‌ یە‌كگرتوە‌كانی ئە‌مە‌ریكا لە‌ ساڵێكدا. كە‌خوارد تە‌مە‌نی ١ ساڵی زۆر‌ كە‌م ڕوودە‌دات، زۆر باوە‌ لە‌ بێوان ١٠-١٩ ساڵیدا. لە‌ كوڕدا دووھێندە‌ی كچ ڕوودە‌دا.

نیشانە‌كانی

*ئازاری سك: ئازارێكی ناڕوون لە‌دە‌وروبە‌ری ناوكدا(ئازارە‌كە‌ دێت و دە‌چێت)، دواتر دە‌گوازرێتە‌وە‌ بۆ بە‌شی خوارە‌وە‌-لای ڕاستی سك (ئازارە‌كە‌ زیاد دە‌كات و بە‌ردە‌وام دە‌بێت). ھە‌ندێك جار ئازارە‌كە‌ ناتایبە‌تە‌: ئازار لە‌كاتی میز كردندا ئە‌گە‌ر كوێرە‌ لە‌نێو حە‌وزدا بێت (لە‌ ھە‌وكردنی میزە‌ڕۆ دە‌چێت)، یان سە‌رە‌تا ئازارە‌كە‌ لە‌بە‌شی خوارە‌وە‌ی سكدا بێت (لە‌ ئازاری قە‌بزی دە‌چێت).

*نە‌مانی حە‌زی خواردن: مە‌رجی سە‌رە‌كیە‌ لە‌گە‌ڵ ئازاردا. نە‌خۆشە‌كە‌ ئە‌و خواردنە‌شی پێناخورێت كە‌ پێشتر زۆر حە‌زی لێبووە‌ (نیشانە‌ی ھە‌مبە‌رگر!).

*ھێڵنج و ڕشانە‌وە‌: ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ بە‌وە‌ دە‌ناسرێتووە‌ كە‌ ئازاری سك لە‌سە‌رخۆ دە‌ست پێدە‌كات و بە‌دوایدا ڕشانە‌وە‌ دێت. بە‌ڵام ئە‌گە‌ر كوێرە‌ كە‌وتە‌ پشت كۆڵۆن یە‌كە‌مجار دە‌ڕشێتە‌وە‌ دواتر ئازاری سك (وە‌ك ھە‌وكردی ڕیخۆڵە‌كان). 

*سكچوون: بە‌كە‌می ڕوودە‌دات، پیسایی شلە‌ و بڕە‌كە‌ی كە‌مە‌، كاتێك ڕوودە‌دات كوێرە‌ لە‌حە‌وزدا بێت.

*تا: یان نییە‌ یان كە‌مە‌، ئە‌گە‌ر تا بە‌رز بوو یان نە‌خۆشییە‌كی دیكە‌ بوونی ھە‌یە‌ یان ڕیخۆڵە‌كە‌ كون بووە‌ (تە‌قیوە‌).

*نیشانە‌ی ناتیبە‌ت: ٤٥٪‏ منداڵ بە‌ نیشانە‌ی ناڕوون یان جیاوازتر دێن، بە‌تایبە‌ت منداڵی خوار ٥ ساڵی (ھە‌راسانی، جووڵە‌ی نامۆی قاچی ڕاست...ھتد).

*پشكنینی پزیشكی: كۆمە‌ڵێك نیشانە‌ ھە‌ن پزیشك دیاریاندە‌كات (بە‌گشتی منداڵە‌كە‌ ناچالاكە‌،یاری ناكات، ناگە‌ڕێت، پێناكە‌نێت، كاتێ دە‌ڕوات ئازاری زیاد دە‌كات، كاتێك بازدە‌دات ئازاری زیاد دە‌كات، ئە‌گە‌ر لە‌ناو ئۆتۆمبێلدا بێت كاتێك بە‌ربە‌ست (تاسە‌) بدات ئازاری سك زیاد دە‌كات، بە‌دە‌ست لابردن زیاتر! كاتێك دە‌ست لە‌ لای چە‌پ دە‌درێت لای ڕاست دێشێت، زیادبوونی ئازار بە‌ كۆكە‌، بە‌ جوڵاندنی قاچ ئازاری زیاد دە‌كات، بە‌ پشكنینی كۆم ئازاری ھە‌یە‌) پێویستە‌ پشنین بكرێت بۆ دڵنیابونە‌وە‌ لە‌ نە‌بوونی نە‌خۆشی دیكە‌ وە‌كو (سووڕانی گون، چونە‌وە‌یە‌كی ڕیخۆڵە‌، سووڕانی ڕیخۆڵە‌، ھە‌وكردنی میزە‌ڕۆ...ھتد).

*زۆر كات نیشانە‌كان ڕیخۆڵە‌ كوێرە‌ پێوستی بە‌ كات ھە‌یە‌ بۆ ئە‌وە‌ی بە‌تە‌واوی دە‌ركە‌وێت (٦كاتژمێر)، باشتر وایە‌ نە‌خۆش بمێنێتە‌وە‌ لە‌ نە‌خۆشخانە‌ و دووبارە‌ و سێ بارە‌ پشكنینی بۆ بكرێتە‌وە‌.

پشكنین: دیاریكردن لە‌ڕێگە‌ی نیشانە‌كانە‌وە‌ نە‌ك پشكنین 

*پشكنینی میز: ھە‌وكردنی میز ٣٠٪‏.

*پشكنینی گشتی خوێن: بە‌رزبووە‌نووی خڕۆكە‌ سپیە‌كان، نا تایبە‌تمە‌ندە‌.

*سۆنە‌ر: ٩٠٪‏ تاوانای دیاری كردنی ھە‌یە‌ (بە‌ندە‌ بە‌و كە‌سە‌ی سۆنە‌رە‌كە‌ دە‌كات).

*وێنە‌ی تە‌نوری: ٩٤٪‏ توانای دیاری كردنی ھە‌یە‌. 

*پشكنینی دیكە‌ بۆ دڵنابوونە‌وە‌ لە‌ نە‌بوونی نە‌خۆشی دیكە‌.


ئاڵۆزیە‌كان

*ڕێژە‌ی مردن: ١٪‏

*كە‌نبوونی ڕیخۆڵە‌: ٣٥٪‏ بە‌گشتی بەپێی تە‌مە‌ن ٨٠٪‏ ئە‌وانە‌ی خوار ٣ساڵن و ٢٠٪‏ ئە‌وانە‌ی ١٠-١٩ ساڵن. بە‌پێی كات ٨٪‏ لە‌ ٢٤ كاتژمێری یە‌كە‌مدا، زۆربە‌یان دوای ٧٢ كاتژمێر.

*بە‌كارھێنانی دژە‌ بە‌كتریا لە‌سە‌رە‌تاوە‌ مە‌ترسی كە‌نبوونی ڕیخۆڵە‌ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.

*ئە‌وانە‌ی ڕیخۆڵە‌یان كون دە‌بێت توشی ھە‌وكردنی پە‌ردە‌ی پێریتۆنیە‌م دە‌بن (ئازاری بە‌ردە‌وامی ھە‌موو سك، ناتوانێت بجوڵێتە‌وە‌ لە‌بە‌ر ئازار، بە‌رزبوونی پلە‌ی گە‌رمی لە‌ش، زیادبوونی لێدانی دڵ) ئە‌گە‌ر تووشبونیان ھە‌یە‌ بە‌ دومە‌ڵی ڕیخۆڵە‌كوێرە‌.

*ئاڵۆزیە‌كانی نە‌شتە‌رگە‌ری و دوای نە‌شتە‌رگە‌ری.

چارە‌سە‌ر

*ئامادە‌كردن: مانە‌وە‌ی لە‌ نە‌خۆشخانە‌، نابێت ھیچ بخوات، پێدانی ئازارشكێن، پێدانی دژە‌بە‌كتریا، پێدانی ئاو لە‌ڕێگای خوێنبێنە‌رە‌وە‌ (كانۆلا).

*نە‌شتە‌رگە‌ری: لابردنی ڕیخۆڵە‌كوێرە‌، لابردن یان كردنە‌وە‌ی دوومە‌ڵی ڕیخۆڵە‌كوێرە‌، چارە‌سە‌ركردنی ھە‌وركردنی پریتۆنیە‌م.


سەرچاوەکان

35 بینین