خوێنبەربوونەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-18:57:00 - کۆدی بابەت: 1483
خوێنبەربوونەکان

ناوه‌ڕۆك

خوێنەربوونەكان

لەشی مرۆڤ پێکھاتووە لە (٥) لیتر خوێن. کە ئەگەر خوێنبەرەکان ببڕێت خوێن بەھێزێکی زۆرەوە فوارە دەکاتە دەرێ. بەشێوەیەک کە لەکاتی لێدانی دڵدا فوارەکە زۆرتر دەبێت. خوێنێک کە لەخوێنبەرەکانەوە دەڕژێت خوێنی گەش و ئاڵو سورە واتە خوێنی پاکە بەبێ دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە. بەڵام خوێنێک کە لە خوێنھێنەرەکانەوە دەڕژێت ڕەنگێکی ئەرخەوانی ھەیە چونکە ئەوەیان دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ھێشتا تێداماوە.

خوێن بەربوون لە خوێنبەرەکاندا

خوێن بەربوون لە خوێنبەرەکاندا لە فریاگوزارییە خێراکانن، وە ئەگەر خێرا دەستی بەسەردا نەگیرێت دەبێتە ھۆکاری لە دەستدانی بڕێکی زۆر خوێن لە لەشدا و لە ئەنجامدا خوێن ناگاتە دڵ و مێشک، ھەر کە توشی لەو جۆرە حاڵەتەبونەوە خۆتان یان بەرامبەرەکەتان فشارێکی ڕاستەوخۆ بخەنە سەر شوێنی خوێن بەربونەکە.

خوێن بەربوون لە خوێنھێنەرەکاندا

ئەم جۆرەیان ترسێکی کەمتری ھەیە مەگەر ئەوەی کە لە خوێنھێنەرە گەورەکانی ناوەوەی ھەناودا ڕووبدات.


سەرچاوەکان



3122 بینین