هەستیاری بە وەرزەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-19:00:00 - کۆدی بابەت: 1484
هەستیاری بە وەرزەکان

ناوه‌ڕۆك

حەساسیەت بە وەرزەکان

حەساس بوون بە وەرزەکان کە بە (ڕینیت) ناسراوە بریتیە لە:-

  • پژمەی زۆر
  • خورانی چاوەکان
  • ئاو هاتن لە چاوەکان
  • ئاو هاتن لە لوت
  • خورانی قوڕگ

وەک هەموو حەساسیەتێکی تر کەسی توشبوو لەم جۆرەشدا حەساسیەتی بە شتێکی تایبەتی دەبێت بۆ نمونە بە تۆوی گیا و تەپوتۆز لە هەوادا کە دەبنە هۆی ئاوهاتن لە چاوەکان، و خورانی لوت، و پژمین، ئەم جۆرە حەساسیەتە زیاتر لە بەهاردا بڵاوە بەڵام لە وەرزەکانی تریشدا هەیە وە لەوانەیە ببێت.

هەندێ جار نەخۆش هەیە لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا نیشانەکانی حەساسیەتی وەرزی پێوەیە کە زۆر جار ئەو کەسانە بە تەپوتۆزی ناوماڵ، ماددەی ئارایش، پەشم، پەڕی باڵندە، توکی ئاژەڵ، بۆنی خواردن حەساسیەتیان هەیە، بۆ دۆزینەوەی کە بە چ شتێک حەساسیەتمان هەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەین.

لەم کلینیکە پزیشکیانە زۆرجار لە پێستی نەخۆش جۆرەها ماددە دەدرێت کە گومانی حەساسیەت پێ بوونی لێ دەکرێت، لە کاتێکدا کە بە یەکێک لەو دەرمانە حەساسیەتی پەیاکرد دەوروبەری شوێنی دەرمانەکە سور هەڵدەگەرێت کاتێ کە دەرکەوت بە چ شتێک حەساسیەتی هەیە گیراوەی ماددەی چاک بوونەوەکەی کەم کەم زۆرتر لێ دەدرێت تا ئەوەی کە چیدی حەساسیەتی پێی نەمێنێ. بەشێوەیەکی گشتی بۆ کەم کردنەوەی نیشانە بەدیهاتووەکان لە دەرمانەکانی (ئەنتی هێستامین) سود وەردەگیرێت، هەروەها دژە حەساسیەتی وەکو (پیزودوافدرین) هەر (٦) کاتژمێر جارێک دەبێتە هۆی کرانەوەی کونەکانی لووت وە ڕێگای هەوا بۆ چوونە ناو  لووت دەرمانی دژە هیستامین جۆری نوێیەکەی وەک (تریفتادین و کلماستین) هەر (١٢) کاتژمێر جارێک دەتوانێت لە خێرایی ئاو بەچاودا هاتنە خوارەوە کەم بکاتەوە، لە کاتێکدا کە ئەم نەخۆشیانە زۆر بەهێز بوو دەتوانرێ لە دەرمانی (سترۆیدی) وەک (پڕدینۆ زۆڵۆن) یەک حەپ ڕۆژی نا ڕۆژێک ئەویش لە ژێر چاودێری پزیشکدا بخورێت.


سەرچاوەکان



1291 بینین