خنکان بە دووکەڵی گاز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-19:17:00 - کۆدی بابەت: 1485
خنکان بە دووکەڵی گاز

ناوه‌ڕۆك

خنکان بە دوکەڵی گاز

ژەهراوی بوون بەیەکە ئۆکسیدی کاربۆن CO 
یەکە ئۆکسیدی کاربۆن گازێکی بێ ڕەنگ و بێ بۆن و بێ تامە و زۆر ژەهراویە، کە لە لولەی ئەگسۆزی ئۆتۆمبیلەکانەوە دێتە دەرێ، ئەو گازە زووتر لەگەڵ هیمۆگڵۆبینی خوێن یەکدەگرێ و پێکهاتوویەکی تازە دروست دەبێت بەناوی (کاربۆکسی هیمۆگڵۆبین) کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆکسجین وەرگرتن لەلایەن هیمۆگڵۆبینەوە سەخت بێت، وە ناتەواوی تێدا بێت ئەگەر ڕێژەی ٥٠٪ ی واتە نیوەی هیمۆگڵۆبین ببێتە کاربۆکسی هیمۆگڵۆبین لەکەسێکدا ئەوا مەرگ چاوەڕێی دەکات، هەرکاتێک حاڵەتێکی واتان بینی بەپەلە کەسی توشبوو لە شوێنە داخراوەکان وەک گەراجی ئۆتۆمبیل ڕاگرتن ببەنە دەروە بۆ ناو هەوای پاک و ئەم کارانە ئەنجام بدەن.

1. هەناسەدانی کۆنتڕۆڵ بکەن.
2. لێدانەکانی دڵی کۆنتڕۆڵ بکەن. 
3. چەندە پێویستی کرد حاڵەتی لێدانی دڵی کۆنتڕۆڵ بکەن بەفشار خستنە سەر سنگی.
4. توشبووەکە لەحاڵەتی (ڕیکاڤەری) دابنێن.


سەرچاوەکان



591 بینین