بارستە وزەی تاریک - Dark Matter & Dark Energy

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-20:03:00 - کۆدی بابەت: 1490
بارستە وزەی تاریک - Dark Matter & Dark Energy

ناوه‌ڕۆك

بارستە و ووزەی تاریک Dark Matter & Dark Energy

لە گەردوون کاتێک باسی ماددە و ووزە دەکەین مەبەستمان هەموو ئەو ماددانەن کە بە شێوەی گەردیلە هەن و لە پڕۆتۆن، نیۆتڕۆن، ئەلیکترۆن و نیۆتریۆن پێک دێن، هەروەها ووزەش هەموو ئەو تیشکە کارۆموگناتیسیانە دەگرێتەوە کە هەموو شەبەنگەکانی تیشک دەگرێتەوە وەکو تیشکی بینراو و نەبینراو بە هەموو شەپۆلەکانەوە، هەموو ئەو جۆرە ماددەیە و وزەیە دەتوانرێت ببینرێت و چاودێری بکرێت.
بەڵام لە گەردوون جۆرێکی لە بارستە و ووزە هەیە کە نابینرێت و ناتوانرێت چاودێری بکرێت، بەڵام هەست بە بوونی دەکرێت لە ڕێگەی کاریگەری هێزی کێشکردنی ئەو بارستە و ووزەیە لەسەر بارستەکانی تر و کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی تیشکە کارۆموگناتیسیەکان.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە لە هەموو ووزە و بارستایی لە گەردوون، بارستایی ئاسایی یان بینراو بە ٪٤.٩ی هەموو بارستایی و ووزەی گەردوون دەخەملێنرێت، ٪٢٦.٨ی بارستای تاریکە، ئەوەی دەمێنێتەوە ٪٦٣.٣ ووزەی تاریکە، کەواتە بارستەی تاریک ٪٨٤.٥ ی هەموو بارستەی گەردوون پێک دێنێت، بەیەکەوە بارستە و ووزەی تاریک ٪٩٥.١ ی بارستە و ووزەی گەردوون پێک دێنن.
لەگەڵ ئەوەی ووزەی تاریک تا ئێستا پرسیاری لا دروست کردووین، بەڵام زۆربەی فیزیاناسان و گەردوون ناسان بڕوایان وایە بارستە و ووزەی تاریکی لە سەرەتای دروستبوونی گەردوون دروست بووە، پاشماوەی تەقینەوە گەورەکەیە لە بۆشایی ئاسمان و هەروەها لە ناو و دەوروبەری گالاکسیەکان ماوە.


سەرچاوەکان



930 بینین