پشتێنەی ناوەوەی هەسارۆکەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-19:12:00 - کۆدی بابەت: 1506
پشتێنەی ناوەوەی هەسارۆکەکان

ناوه‌ڕۆك

پشتێنەی ناوەوەی هەسارۆکەکان

لە کۆمەڵەی خۆر دوو پشتێنەی هەسارۆکەکان هەیە، پشتێنەی سەرەکی هەسارۆکە مەترسیدارەکان بە پشتێنەی ناوەوەی هەسارۆکەکان دەناسرێت و دەکەوێتە نێوان خولگەی هەسارەی مەریخ و موشتەری، گەلێک لەو هەسارۆکانە خولگەکانیان ڕێک و پێک نین و تێکهەڵکێش دەبن لەگەڵ خولگەی هەسارەکانی ناوەوەی کۆمەڵەی خۆر، تاوەکو ساڵی ٢٠١٣ ئاژانسی ناسا نزیکەی ١٨ هەزار لەو هەسارۆکانەی دەست نیشان کردووە و نەخشەی بۆ کێشاون کە بە مەترسیدار دادەنرێن لەسەر گۆی زەوی.

تەنیا چوار لەو هەسارۆکانە تا ڕادەیەک گەورەن ئەوانیش قەزەمە هەسارەی (سیریس)ە کە تیرەکەی ٩٥٠ کیلۆمەترە، سیانەکەی تر بریتین لە هەسارۆکەکانی ڤێستا، پالاس، هایجیا، تیرەی هەریەکەیان لە ٦٠٠ کیلۆمەتر کەمترە، لە ڕاستیدا سیریس و ئەو سێ هەسارۆکەیە نیوەی بارستایی هەموو هەسارۆکەکانی پشتێنەی ناوەوەی هەسارۆکەکان پێک دێنن، زۆربەی ئەو هەسارۆکانەی تر کە دەمێننەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەم چوارە زۆر بچووکترن.
پشتێنەیەکی تریش هەیە کە بە (کەیپەر) ناسراوە و لە دویا خولگەی هەسارەی نیپتۆن دەست پێ دەکات و ئەویش هەزارەها هەسارۆکەی تیدایە، بەڵام ئەوان مەترسیان کەمترە لەسەر گۆی زەوی چونکە خولگەکانیان کەمتر تێک هەڵکێشی خولگەی گۆی زەوی دەبن.


سەرچاوەکان



1377 بینین