كلكدارەكان - Comets

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-19:31:00 - کۆدی بابەت: 1508
كلكدارەكان - Comets

ناوه‌ڕۆك

کلکدارەکان - Comets

کلکدارەکان ئەو تەن و بارستانەن کە لە خولگەیەکی زۆر هێلکەیی درێژ بە دەوری خۆر دەسوڕێنەوە، تیرەکانیان لە چەند مەترێکەوە بۆ دەیەها کیلۆمەتر  دەبێت، بە زۆری ناوکەکانیان پێکهاتەکەی لە ئاو، گازی بەستوو یان بەردی ڕەق پێک دێت، کاتێک لە خۆر نزیک دەبنەوە ئەو ماددە بەستووانە دەبنە هەڵم و گاز و بە هۆی تیشک و ڕەشەباکانی خۆر دەدرەوشێنەوە و کلکێکی درێژ پێک دێنن کە هەندێک جار درێژەیەکەی لە ملیۆنەها کیلۆمەتر زیاترە و لەسەر زەوی بە چاوی ئاسایی لە کاتی شەودا دەبینرێت، دیوێکی خولگەکانیان زۆر لە خۆر نزیکە و دیوەکەی تری زۆر دوور دەکەوێتەوە لە خۆر تا دەگاتە ناو یان دواوەی پشتێنەی کەیپەر کە لە دەرەوەی خولگەی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە و دوای خولگەی نیپتۆن دەست پێ دەکات.
هەندێک لە کلکدارە زۆر دوورەکان خولگەکانیان دەگاتە تەمی ئۆرت کە لە لێواری کۆمەڵەی خۆرە، هەندێک لەو کلکدارە دوورانە سەدەها هەزار یان چەند ملیۆن ساڵێکیان پێ دەچێت تا یەک جار بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، بەناوبانگترینیان کلکداری (هالی) یە کە بە ٧٦ ساڵ جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، دواجار لە ساڵی ١٩٨٦ لەسەر گۆی زەوی دەرکەوت و گەیشتە خۆر و بە دەوریدا سوڕایەوە و تا ساڵی ٢٠٦٢ بەدیار ناکەوێتەوە.
تا ئێستا ئاژانسی ناسا نزیکەی ٤٠٠٠ کلکداری دۆزیوەتەوە و پۆلێنی کردوون، بەڵام ژمارەی تەواوی هەموو کلکدارەکانی کۆمەڵەی خۆر تا ئێستا بە تەواوی نازانرێت، هەموو کلکدارەکان بەوانی پشتێنەی کەیپەر و تەمی ئۆرت بە پتر لە ١٠٠ ملیار مەزەندە دەکرێت.


سەرچاوەکان

32 بینین