قەزەمی سپی - White Dwarfs

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-22:38:00 - کۆدی بابەت: 1511
قەزەمی سپی - White Dwarfs

ناوه‌ڕۆك

قەزەمی سپی White Dwarfs

هەموو ئەستێرەیەک قەبارە و بارستایی هەرچاندە بێت لە کۆتاییدا دەتەقێتەوە، بەڵام چارەنووسی ئەوەی دەمێنێتەوە لە ناووکی ئەستێرەکە پاش تاقینەوەکە ڕاوستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە بارستایی ئەستێرەکە (قورساییەکەی یان بڕی ئەو ماددەیەی کە ئەستێرەکەی لێ پێک دێت)، لێرەشدا گەردوون ناسان و فیزیاناسان بارستای زۆر وەکو یەکەیەکی ستاندارد بەکاردەهێنن.
ئەگەر بارستایی ئەو ئەستێرەیەی دەتەقێتەوە لە کۆتای تەمەنی لە خۆر بچووکتر بوو یان یەکسان بوو یاخوود بارستای تا ٨ ئەوەندای بارستایی خۆر بوو ئەوا دوای تەقینەوەکە ناووکی ئەستێرەکە دبێتە قەزەمێکی سپی White Dwarfs تیرەکەی بە پێی بارستایی ئەو ئەستێرەیەی کە دەتەقێتەوە دەگۆڕدرێت، بۆ نمونە تیرەی خۆر دوای ئەوەی دەتەقيتەوە و دەبێتە قەزەمی سپی نزیکەی تیرەی گۆی زەوی دەبێت (نزیکەی ١٢٠٠٠ کیلۆمەتر)، بۆ بەراوردیش ئێستاتیرەی خۆر نزیکەی ملیۆنێک و سێ سەد هەزار کیلۆمەترە (واتە ١٠٩ ئەوەندەی تیرەی گۆی زەویە).قەزەمی سپی کەمێک درەوشانەوەی دەبێت بەڵام ووزەیەکی ئەوتۆ نابەخشێت چونکە هایدرۆجینەکەی تەواو بووە و کرداری لێکدانی ناووکی تێیدا کۆتای پێهاتووە، قەزەمە سپیەکان بۆ ملیارەها ساڵ ئەو کەمە درەوشانەوەیان دەمێنێت و بە تێپەڕبوونی کات وردە وردە بە تەواوی سارد دەبنەوە و لە کۆتاییدا دەبنە قەزەمی ڕەش، هەندێک لێکۆڵینەوە دەریان خستووە کە ئەمە دوای دەیەها ملیار ساڵ ڕوودەدات، جارێ تەمەنی گەردوون کەمە و نزیکەی ١٣.٥ ملیار ساڵ دەبێت، لەبەر ئەوە هێشتا هیچ قەزەمێکی ڕەش لە گەردوون دروست نەبووە، بەڵام ئەو ئەستێرانەی کۆتاییان هاتووە و بوون بە قەزەمی سپی زۆرن و نزیکترینیان ٨.٥ ساڵی تیشکی لە ئێمەوە دوورە.


سەرچاوەکان



532 بینین