مۆرگان فریمان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-23:31:00 - کۆدی بابەت: 1517
مۆرگان فریمان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری كەسی

كار : ڕۆڵگێران
ڕەگەز : نێر
بەرواری لەدایكبوون : 1/6/1937
 
ئەکتەرێکی بەناوبانگ و گەورەی ئەمەریکی یە، مۆرگان لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت بۆ باشترین ئەکتەر لە رۆڵی پالپشت دا لە فیلمی Million dollar baby 2004، وە چەند جارێکیش پاڵیوراوە بۆ ڕۆڵگێرانەکانی لە فیلمەکانی:
  • Driving Miss Daisy 1989
  • The Shawshank Redemption 1994
  • Street Smart 1987

وە جارێکیش خەلاتی گۆلدن گلۆبی بردووەتەوە. وە زۆربەی ئەو فیلمانەی مۆرگان رۆلی تێداگێراوە لە (بۆکس ئۆفیس)دا شوێنی خۆیان کردووەتەوە، تیایاندا:

  • Glory 1989
  • Robin Hood: Prince of Thieves 1991
  • Seven 1995
  • The Sum of All Fears 2002
  • Bruce Almighty 2003
  • The Dark Knight Trilogy
  • Wanted 2008
  • Red 2010
  • Now You See Me 2013

هەروەها مۆرگان بەوە ناسراوە کە دەنگێکی ئەفسووناویی هەیە، کە ئەمەش وای کرد لە هەندێ فیلمی مندالانەدا دۆبلێر بێت.

دەستپێکی ژیانی مۆرگان

لە بەرواری (١/٦/١٩٣٧) لە دایکبووە، لە شاری (مێمفیس) لە ویلایەتی (تێنێسی) ئەمەریکا، دایکی مۆرگان مامۆستا بووە و باوکیشی سەرتاش بووە، مارگان ٣ خوشک و برای لە خۆی گەورەتری هەیە، بەپێی تاقیکردنەوەی DNA بێت، مۆرگان فریمان بە رەگەز خەڵکی (کۆماری نایجەر)ە کە وڵاتێکە دەکەوێتە کیشوەری ئەفەریقا، مارگان لە تەمەنی ١٦ سالیدا نزیک بووە لەوەی گیان لە دەست بدات بەهۆی نەخۆشی (هەوکردنی سی)ەوە،

لە تەمەنی ٩ ساڵیەوە دەستی کردووە بە رۆلگێران، دوای ٤ ساڵ لە سەربازیی، رۆشتووە بۆ شاری لۆس ئەنجلۆس و لەوێ دەستی بەخوێندنی رۆلگێران کردووە.

ژیانی تایبەتی

فریمان تا ئێستا دوو جار هاوسەرگیری کردووە و کچ و کوڕێکی هەیە،

بەهۆی ئەوەی مۆرگان تا ئێستاش ئاینێکی دیاریکراوی نیە، لە چاوپێکەوتنێک پرسیاری لێکرا کە ئایا بروای بە خودا هەیە یان نا، مۆرگان وتی:

پرسیارێکی قورسە، بەڵام من پێموایە کە ئێمە خۆمان خودامان داهێناوە، بۆیە ئەگەر هۆکارێک هەبێت کە وا لە من بکات باوەرم بە خودا هەبێت، کە برواشم پێیەتی، لەبەر ئەوەیە کە بە بروای من، خۆم خودام.

وە راشیگەیاند کە زنجیرە دیکۆمێنتاریەکەی The story of God with morgan freeman کاریگەری نەبووە لەسەر بیر و باوەڕی.


سەرچاوەکان



1179 بینین