وێستگەی ئاسمانی جیهانی ISS

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-00:14:00 - کۆدی بابەت: 1522
وێستگەی ئاسمانی جیهانی ISS

ناوه‌ڕۆك

ماڵ و پێگەی بەردەوامی مرۆڤایەتی لە بۆشایی ئاسمان

وێستگەی ئاسمانی جیهانی کە بە International Space station ناسراوە لەوەتەی سەرەتای سەدەی بیست  یەکەمەوە بۆتە تاکە ماڵ و پێگەی بەردەوامی مرۆڤ لە بۆشایی ئاسمان، دروستکرنی ئەم وێستگەیە بە پێی ڕێکەوتنی ١٥ ووڵات بوو لە بەرواری ٢٨-١-١٩٩٨ کە گرنگترینیان ئەمەریکا و ڕووسیا و ژاپۆن بوو لەگەڵ کۆمەڵیک لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

ئەم وێستگەیە بە تاجی پێشکەوتنی مرۆڤ دادەنرێت تە ئێستا پتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاری تێچووە کە بڕی هەرە زۆری لە لایەن دەزگای ئاسمانی ناسا دابین کراوە، وێستگەی ئاسمانی بۆ ماوەی نزیکەی ١٧ ساڵ دەبێت بۆتە ماڵی مرۆڤایەتی لە بۆشایی ئاسمان و چۆڵ نەکراوە و بە بەردەوام کۆمەڵێک کەشتیوانی ئەمەریکی و ڕووسی و ووڵاتەکانی تری لێبووە. وێستگەی ئاسمانی تا ڕادەیەک گەورەیە (درێژی ١٠٠ مەتر، پانی ٧٢ مەتر، بەرزی ٢٠ مەتر) دەبێت، بەشەو ئەگەر ئاسمان ڕوون بێت بە چاو وەکو تروسکاییەکی درەوشاوەی جوڵاو دەبینرێت لە ئاسمان و بە خێرایی پتر لە ٢٠ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بە دەوری گۆی زەوی دەسوڕێتەوە لە خولگەیەک کە بەرزاییەکەی لە نێوان ٣٣٠ کیلۆمەتر تا ٤٢- کیلۆمەترە، لە ماوەی شەو و ڕۆژێکیش ١٥ جارو نیو بە دەوری زەوی دەسوڕێتەوە.

وێستگەی ئاسمانی بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بە بواری فراوانکرنی پێدراوە و لەوانەیە لە داهاتوودا بەشێكی بۆ گەشتیاری ئاسمانی تارخان بکرێت بۆ ئەوانەی کە توانا و ئارەزووی گەشتیاریان هەیە بۆ بۆشایی ئاسمان.

دەزگای ناسا لە ڕێگەی چەند لینک و ئەپڵیکەیشنێکەوە لە ڕێگەی ئەو کامێرانەی سەر وێستگەی ئاسمانی ڕاوستەوخۆ وێنە و ڤیدیۆی ئاسمان و گۆی زەوی پەخش دەکات  بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لە هەر کوێ یەک بێت لە جیهان بتوانێت بیبینێت.


سەرچاوەکان



731 بینین