کەشتیە نێردراوەکان بۆ سەر هەسارەی مەریخ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-01:34:00 - کۆدی بابەت: 1525
کەشتیە نێردراوەکان بۆ سەر هەسارەی مەریخ

ناوه‌ڕۆك

کەشتیە نێردراوەکان بۆ سەر هەسارەی مەریخ

ئاژانسی ناسا لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٦ توانی کەشتی ڤایکینگ لەسەر هەسارەی مەریخ بنیشێنێتەوە، ئەمە یەکەم دروستکراوی مرۆڤ بوو بە سەرکوتوویی بنیشێتەوە لەسەر هەسارەی سوور و بۆ یەکەم جار وێنەی سەر ڕووی ئەو هەسارەی لە نزیکەوە تۆمار کرد، پێشتر یەکێتی سۆڤیەت هەدوو کەشتی مارس یەک و دووی نارد بۆ مەریخ، بەڵام بە سەرکەوتوویی نەنیشتنەوە و لە ئاسمانی هەساری مەریخ تێکشکان.
لە مانگی ساڵی ١٩٩٧ ئاژانسی ناسا کەشتیەکی تری گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ کە ناوی Pathfinder بوو و بە سەرکەوتویی نیشتەوە و کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی سەر ڕووی هەسارەی مەریخی تۆمار کرد و لەگەل ئەنجامدانی هەنێک لێکۆڵینەوە.
ناسا ساڵی ٢٠٠٤ دوو کەشتی تری نارد و نیشتەوە بە سەرکەوتوویی لەسەر هەسارەی مەریخ بە ناوی Spirit & Opportunity هەر یەکە لە دیوێکی ئەو هەسارەیە نیشتەوە و کۆمەڵێک زانیاری گرنگی کۆکردەوە لەسەر هەسارەکە، گرنگ ترینیان دۆزینەوەی شوێنەواری ڕۆیشتنی ئاوی شلە لەسەر مەریخ پێش ملیارەها ساڵ.
لە ساڵی ٢٠١١ ناسا کەشتی Curiosity هەڵدا بۆ مەریخ و لەسەر ئەو هەسارەیە نیشتەوە و تاوەکو ئێستا پشکینی وورد دەکات.


سەرچاوەکان



563 بینین