لیبڕاڵ - Libral

لیبڕاڵ - Libral

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-24-19:37:00 - کۆدی بابەت: 1540
لیبڕاڵ - Libral

ناوه‌ڕۆك

لیبراڵ - Libral

وەک زاراوە (نەک وەک وشە) لە بنەچەدا لە (Liberty) هاتووە، مانای ئازادییە، لە سیستەمی سەرمایەداری بە مانای ئازادی تاک هاتووە، کە بنەچەی ئەو سیستەمە زیاتر بنیاتنراوە لەسەر بنەمای (تاکایەتی)، سەرەتا زیاتر مانای گۆڕانی قووڵی وەردەگرت دوای لە بەرامبەر ڕادیکاڵ و پارێزکار و جۆرە میانڕەوی یەکی وەرگرت و بووە مانایەکی نێوان هەردوولایان، دوای گەشەی کرد لە لیبراڵ دیموکراسی جێگیر بوو وەک مەدرەسەیەک، ئێستا بە هەموو سیستەمی ژیانی ڕۆژئاوا دەگوترێ لیبراڵی، بە هەموو ئەو حزب و لایەن و تاکانەش دەوترێ لیبراڵی، کە خاوەنی ئایدیۆلۆژیا و بەرنامەی گۆڕین نین، زیاتر لەسەر بنەمای پڕاگماتی و (بەرژەوەندی) دەڕۆن، بەڵام وەک لایەنی ئیجابی زۆربەی خواستیان دیموکراسییە بۆ دەسەڵات، وەک لایەنی سەلبی تریش سنووری وەستان و بنیاتنانی نییە هەتا لە ئەو لایەن و نەریت و کۆمەڵایەتی یە چاکەکانیش لانادات، لیبرال لەو سەردەمە زیاتر مانای هەڵوەشاندنەوەی دەزگا و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و نەریتیەکان وەردەگرێ بە سەلبی و ئیجابیەوە.


سەرچاوەکان

726 بینین