جیاوازی نێوان سیستەمی (32bit) و (64bit)

له‌لایه‌ن: - بەختیار علی - به‌روار: 2021-01-25-15:08:00 - کۆدی بابەت: 1570
جیاوازی نێوان سیستەمی (32bit) و (64bit)

ناوه‌ڕۆك

سیستەم چییە؟

سیستەم بەو هێزە دەڵێن ، کە وەک گیانە بۆ جەستەی کۆمپیوتەر ، ئەگەر کەیس و بەشە هاردوێردەکانی کۆمپیوتەر جەستە بن.

سیستەم دەبێتە گیانی کۆمپیوتەر ، چونکە بە بێ سیستەم، کۆمپیوتەر هیچ سوودێکی لێ وەر ناگیرێ . چەندین سیستەم هەن بۆ بەگەر خستنی سیستەم وەک سیستەمی ویندۆز هی کۆمپانییەی مایکرۆسۆفتە ، سیستەمی لینۆکس و سیستەمی ماک یان (ماکنتۆش) کی هی کۆمپانییەی ئەپڵە ، باوترین سیستەم سیستەمی ویندۆزی مایکۆرسۆفتە کە هەتا ئێستا چەند قۆناغی برییوە دواتریناین ویندۆوز  10ـە .

سیستەمەکان هەر لە سیستەمی XPـەیوە بگرە هەتا دەگاتا ویندۆز 10 دوو جۆریان هەیە بەشێک پێی دەڵێین سیستەمی ویندۆز

  • 64Bit 
  • 32Bit

جیاوازی لە نێوان ئەو دوو سیستەمە چییە؟

سەرەتا بەم شیکردنەوە سادەییە دەست پێ دەکەین، ئەگەر ئۆتۆمبێلت پێ بێت بە رێگاییەکی پان و بەرین وەک 120 مەتریدا برۆیت و خێراتر و بێ گرفت دەگەیتە شوێنی مەبەست یان بە شەقامی ٣٠ مەتریدا؟

بێگومان بە 120 مەتریدا زووتر و خێراتر دەگەینە ئەو شوێنە.

سیستەمی ٣٢ BIT هەروەک لە ناوەکەی دیارە ٣٢ بیت بە رێگای گواستنەوەی داتای ئازادی هەیە بەڵام لە سیستەمی ٦٤ BITـدا گواستنەوە و لێکدانەوەی داتاکان دوو قاتە بەم پێیە سیستەمی ٦٤ خێراترە و باشترە ئەرکەکان رادەپەرێنێت بەڵام لێرە دا شتێکتان لەبیر نەچێت ئەگەر ئوتۆمبیلەکەت کۆن بێت مەکینەکی کۆنی لەسەر بێت ئەگەر بە شەقامی ١٠٠ مەتریشدا بروات جگە لەوەی گرفت بۆ ئوتومبێلەکانی دیکە دروست دەکەیت خێراییەکەش هەر وەک خۆییەتی بۆییە سیستەمی ٦٤ bitـی بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی خێراییان لە خوارەوەییە ناگونجێن و دەبیت بەر لە دانانی ویندۆز بزانی لەباری هاردوێردەوە کۆمپویتەرکەت لە چ ئاستێک دایە؟.

 


سەرچاوەکان



2993 بینین