دەرچوونی زگماکی جومگەکانی ڕان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-25-19:31:00 - کۆدی بابەت: 1579
دەرچوونی زگماکی جومگەکانی ڕان

ناوه‌ڕۆك

دەرچوونی زگماکی جومگەکانی ڕان

هەندێ جار بەهۆکاری دەرچوویی لە دروست بوونی ناتەواوی جومگەکانی ڕاندا منداڵ لە کاتی لەدایک بووندا جومگەکانی ڕانی دەرچوونی تووش دەبێت. هۆکاری ئەم ناتەواویە دیاری نییە. بەڵام وا هەست دەکرێت هۆکاری بۆماوەیی و سروشتی سەرەکیترین هۆکار بن. ئەم نەخۆشییە لە کچاندا زۆرتر دەبینرێت. ئەو منداڵانەی کە لە قاچەوە لەدایک دەبن واتە ئەو منداڵانەی کە لە کاتی لە دایک بوونیدا لە پێشدا قاچیان دێت. وە لەوانەیە لەیەک وەیان هەردوو جومگەکاندا ڕووبدات. لە نیشانەکانی دەرچوونی ڕاندا بریتییە لە کەم جووڵاندنی یاخود سنوردار کردنی جووڵەی پێیەکان. لە تەمەنی (٣) مانگی بە کورتی لەپێی تووش بوودا دەبینرێت، چارەسەر لە مەرحەلەی یەکەمدا هەڵواسینی شت بە پێیەکی کە کورتە بۆ ئەوەی درێژ بێت و جومگەکانی بچێتەوە جێگەی خۆی لە کاتی مانگەکانی یەکەمی تەمەن دەبێت ئەم کارە بکەین، ئەگەر لە تەمەنی لاوی دا و پێمان نەزانی دەبێت بە نەشتەرگەری بکرێت. لە تەمەنی گەورەییدا تەنانەت نەشتەرگەریش ناتوانێت کاریگەری هەبێت. کەواتە باشترین کار بۆ ئەم جۆرە ناتەواویە لێکۆڵینەوە و ئاشکرا کردنی ئەم نەخۆشیەیە کە تووش بووە لەکاتی خۆیدا. واتە هەر لە کاتی لەدایک بووندا دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت.


سەرچاوەکان



987 بینین