چۆن بۆنی ناخۆشی دەم نەهێڵین؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:18:00 - کۆدی بابەت: 1595
چۆن بۆنی ناخۆشی دەم نەهێڵین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن بۆنی ناخۆشی دە‌م بڕە‌وێنینە‌وە‌ 

ھە‌ندێك كە‌س بۆ ڕزگار بوون لە‌ بۆنی ناخۆشی دە‌م پە‌نا بۆ دە‌رمانە‌ پزيشكیە‌كان دە‌بە‌ن، بە‌ڵام پزیشكە‌كان ڕێنماییتان دە‌كە‌ن بە‌ر لە‌ پە‌نا بردن بۆ دە‌رمان بیر لە‌ پاراستنی خاوێنی نێو دە‌م بكە‌نە‌وە‌، چونە‌كە‌ ھۆكاری سە‌رە‌كی ئە‌و بۆنە‌ كە‌ڵە‌كە‌ بوونی بە‌كتریا زیانبە‌خشە‌كانی نێو دە‌مە‌.

ھە‌ندێك ڕێوشوێنی سروشتی ھە‌ن بۆنی ناخۆشی دە‌م كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌، كە‌ ئە‌مانە‌ ھە‌ندێكیانن:

  1. چای ڕە‌ش: چای ڕە‌ش بە‌ خواردنە‌وە‌ یان غە‌رغە‌رە‌ كردن لە‌دە‌مدا، بۆنی ناخۆشی دە‌م كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ پێچە‌وانە‌ی قاوە‌.
  2. مە‌عدە‌نوس: مە‌عدە‌نوس بۆنێ ناخۆشی دە‌م سە‌ركە‌وت دە‌كات، بۆیە‌ ئە‌گە‌ر دوای كێشانی جگە‌رە‌ یان خواردنی سیر بخورێت، بۆنی ئە‌وانە‌ش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
  3. دە‌زووكردن: دە‌زووكردنی نێو ددانە‌كان، ڕێگە‌ لە‌ كە‌ڵە‌كە‌بوونی بە‌كتریا دە‌گرێت لە‌ درزی نێوان ددانە‌كان، ئە‌و شوێنانە‌ی فڵچە‌ی ددانیش بە‌ ئاسانی نایانگاتێ، بۆیە‌ ڕێگە‌یە‌كی كارایە‌ بۆ ڕێگە‌گرتن لە‌ درووستبوونی بۆنی ناخۆشی دە‌م.
  4. زە‌نجە‌فیل: چای زە‌نجە‌فیل ئە‌گە‌ر بوخرێتە‌وە‌، بۆنی ناخۆشی دە‌م كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
  5. ئاوی لیمۆ: دانانی چە‌ند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ لە‌سە‌ر زمان و پاشان شوشتنی، بۆنی ناخۆشی دە‌م كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ كە‌ بە‌ھۆی بە‌كتریاكانی سە‌ر زمانە‌وە‌ پە‌یدا دە‌بێت. بە‌ڵام ددانە‌كانت بە‌ ئاوی لیمۆ مە‌شۆ، چونكە‌ زیان بە‌ بە‌رگە‌ پارێزە‌رە‌كە‌ی ددان دە‌گە‌یە‌نێ و ڕێگە‌ خۆشدە‌كات بۆ كلۆربوون.
  6. ئاو: بۆنی دە‌م لە‌وانە‌یە‌ بە‌ھۆی وشكیی نێو دە‌م بێت، بۆیە‌ باشترە‌ زوو زوو ئاو بخۆیتە‌وە‌ و نە‌ھێڵی نێو دە‌مت وشك ببێتە‌وە‌.
  7. ھێل: جوینی دە‌نكێ ھێل یاخود تێكە‌ڵكردنی ھێل لە‌گە‌ڵ چا، بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی بۆنی ناخۆشی دە‌م بە‌سوودە‌.
  8. بنێشت جووین: جوینی بنێشتی بێ شە‌كر، بۆنی ناخۆشی دە‌م دە‌ڕە‌وەێنێتە‌وە‌ و بە‌ھۆی دە‌ردانی لیكی زیاترە‌وە‌ دە‌م و ددان خاوێن تر دە‌كاتە‌وە‌.
  9. ئە‌ڤۆكادۆ: دژی بە‌كتریا زیانبە‌خشە‌كانی كۆئە‌ندامی ھە‌رسە‌ بە‌گشتی، ئە‌وە‌ش بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ناخۆشی دە‌م بە‌سوودە‌.
  10. ماست: ماستی سروشتی بە‌ بە‌كتریای سوودبە‌خش دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ و دژی بە‌كتریا زیانبە‌خشە‌كانە‌، بۆیە‌ دژی بۆنی ناخۆشی دە‌مە‌.
  11. ڕێنماییە‌ بنچینە‌یە‌كان: ھە‌موو كە‌سێك دە‌بێ ڕۆژانە‌ دە‌م و ددانی بشوات و ساڵانە‌ش دوو جار لە‌لای پزیشكی ددان، دە‌م و ددانی بپشكنێ.


سەرچاوەکان



684 بینین