هێمنی و پەلە نەکردن لە مامۆستای سەرکەوتوودا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:41:00 - کۆدی بابەت: 1599
هێمنی و پەلە نەکردن لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ناوه‌ڕۆك

هێمنی و پەلە نەکردن لە مامۆستای سەرکەوتوودا

پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن یەکێکە لە ئاڵۆزترین پڕۆسەکانی ژیان، پڕیەتی لە کێشە و چەرمەسەری، پڕیەتی لە هۆکاری بێزارکەر، بەقەد گەورەی و پیرۆزی کارەکە، ئاستەنگ و لەمپەڕەکان زۆرن، بەڵام بەرهەمەکەی شیرین و بە چێژ و دڵخۆشکەرە. بۆیە لە هەموو کەسێک زیاتر مامۆستا پێویستی بە هێمنی و خۆڕاگری هەیە لە بەرامبەر ئەو لێشاوە گرفت و کێشانەی کە ڕووبەرووی دەبنەوە، پەلە نەکردن لە گەیاندنی پەیامەکە چاوەڕوانبوون تاوەکو قوتابی فێردەبێت، خاڵێکی گرنگی بەرزی ڕەوشتی مامۆستایەتیە، وەکو ئەو جوتیارەی کە زەوی جوان دەکێڵێت و بژاری دەکات و تۆوی پێوە دەکات، پاشان لە چاوەڕوانیدا دەبێت تاوەکو پێدەگات و شیندەبێت و بەرهەم دەدات. فێربوونی کەسێک لە ئەلفەوە بۆ یا، هەم پێویستی بە کاتێکی درێژخایەن هەیە، هەمیش پێویستی بە ئارەمییەکی زۆر هەیە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە بەرهەمەکەی شیرین و دڵخۆشکەرە و پاداشتێکی گەورەی لە دواوەیە.


سەرچاوەکان



822 بینین