نیشانەکانی کەمخوێنی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-23:11:00 - کۆدی بابەت: 1604
نیشانەکانی کەمخوێنی

ناوه‌ڕۆك

نیشانە‌كانی كە‌م خوێنی و چارە‌سە‌ركردنیان

نیشانە‌كانی كە‌م خوێنی جیاوازن و بە‌پێی ھۆكاری توشبوونە‌كە‌ی لە‌ جۆرێكە‌وە‌ بۆ جۆرێكی تر دە‌گۆڕدرێت. ھۆكارە‌كانی توشبوون بە‌ كمخوێنی زۆرن، دە‌كرێت بە‌ھۆی كە‌می كانزایە‌ك یان ڤیتامینێكە‌وە‌ بێت، یاخود خوێنبە‌ربوون و ھە‌ندێ نە‌خۆشی تر. گە‌ر یە‌كێك لە‌م نیشانانە‌ یان زیاتر لە‌ خۆتدا بە‌دیكرد، ئە‌وا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت بۆئە‌‌نجامدانی پشكنینی زیاتر و چارە‌سە‌ركردنی كە‌م خوێنیە‌كە‌ت.

لە‌نێوان گشت جۆرە‌ جیاوازە‌كانی كە‌م خوێنیدا كۆمە‌ڵێك نیشانە‌‌ی ھاوبە‌ش ھە‌ن لە‌وانە‌:

  1. شە‌كە‌تی ماسولكە‌كان و كە‌می وزە‌ و چالاكی.
  2. ناڕێك لێدانی دڵ، بە‌تایبە‌ت لە‌كاتی وە‌رزشكردندا.
  3. تە‌نگە‌نە‌فە‌سی و سە‌رئێشە‌، بە‌تایبە‌ت لە‌كاتی وە‌رزشكردندا.
  4. كە‌مبوونە‌وە‌ی توانای تە‌ركیز كردن.
  5. گێژبوون.
  6. زە‌ردبوونی پێست.
  7. كە‌مخە‌وی.

لە‌پاڵ ئە‌م نیشانە‌ گشتیانە‌شادا، ھە‌ریە‌كێك لە‌ جۆرە‌ جیاوازە‌كانی كە‌مخوێنی نیشانە‌ی تایبە‌تی خۆی ھە‌یە‌ كە‌ دە‌كرێت بە‌كاربھێنرێت بۆ دە‌ستنیشانكردنی چارە‌سە‌رە‌كی.

جۆرە‌ جیاوازە‌كانی كە‌مخوێنی

كە‌مخوێنی بە‌ھۆی كە‌می كانزای ئاسن.
نیشانە‌كانی بریتین لە‌:
١- ھە‌بوونی برین و درز و برژانە‌وە‌ی ناو دە‌م.
٢-نوشتانە‌وە‌ی نینۆك بە‌رە‌و سە‌رە‌وە‌.
٣- حە‌زكردن بە‌خواردنی ھە‌ندێ شتی سە‌یر وە‌ك (سە‌ھۆڵ، پیسی و خۆڵ، پە‌ڕە‌).

كە‌مخوێنی بە‌ھۆی كە‌می ڤیتامین B12 
نیشانە‌كانی ئە‌م كە‌مخوێنیە‌ بریتین لە‌:
١- مێرولە‌ كردن و سڕبوون لە‌ دە‌ست و قاچدا.
٢- كە‌مبوونە‌وە‌ی ھە‌ستی دە‌ستلێدان لە‌ شتە‌كانی دە‌وروبە‌ر.
٣- ناڕێكی لە‌كاتی ڕۆیشتن.
٤- لە‌بیرچوونە‌وە‌.
٥- ڕە‌قبوونی قۆڵ و ڕان.

كە‌مخوێنی بە‌ھۆی ژە‌ھراوی بوون بە‌ كانزای قوڕقوشم
نیشانە‌كانی ئە‌م كە‌مخوێنییە‌ بریتییە‌ لە‌:
١- ھە‌بوونی ھێڵێكی ڕە‌ش و شین لە‌سە‌ر پوك.
٢- قە‌بزبوون.
٣- ڕشانە‌وە‌.
٤- ھە‌بوونی ئازار لە‌ سكدا.

كە‌مخوێنی بە‌ھۆی لە‌ناوچوونی خڕۆكە‌ سوورە‌كانی خوێنە‌وە‌.
ئە‌م كە‌مخوێنیە‌ كاتێك ڕوودە‌دات كە‌ خڕۆكە‌ سوورە‌كانی بە‌ھۆی ھە‌ندێك نە‌خۆشی و ھۆكاری تایبە‌تە‌وە‌ تووشی مردن دێن.
نیشانە‌كانی ئە‌م كە‌مخوێنییە‌ش بریتین لە‌:
١- زە‌ردووی.
٢-ھە‌بوونی میزێكی قاوە‌ی یان سوور.
٣- ھە‌بوونی برین لە‌ قاچدا.
٤- ھە‌بوونی نیشانە‌كانی بە‌ردی زراو.
٥- گە‌شە‌نە‌كردنی منداڵ.


سەرچاوەکان



12384 بینین