دەرمانی گیایی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-23:38:00 - کۆدی بابەت: 1606
دەرمانی گیایی

ناوه‌ڕۆك

ھە‌موو شتێك لە‌بارە‌ی دە‌رمانی گیایی

دە‌رمانە‌ گیاییە‌كان ئە‌و بە‌رھە‌مە‌ ڕووە‌كیە‌ سروشتیانە‌ن كە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی دروستكردنی كاریگە‌ری ئە‌رێنی لە‌سە‌ر نە‌خۆشی و حاڵە‌تێكی تە‌ندروستی دیاریكراو دە‌درێن، نە‌وە‌ك خواردنێكی ئاسایی.  بە‌كارھێنانی دە‌رمانی گیایی بە‌شێكە‌ لە‌ لقی پزیشكیی جێگرە‌وە‌، لە‌ ئێستا لە‌بە‌شێك لە‌ زانكۆ و پە‌یمانگا جیھانیە‌كاندا جێگە‌ی گرنگیپێدانە‌ و لە‌ زۆربە‌ی وڵتانیش لە‌ چوارچێوە‌ی پزیشكی میللیدا بە‌شێوە‌ی جیاواز پە‌یدا دە‌كرێ.  بە‌شێكی زۆر لە‌ دە‌رمانە‌ پزیشكییە‌كانیش لە‌ سە‌رچاوە‌ سروشتی گیایی و ڕووە‌كییە‌كان ھاتوون،بە‌ڵام دە‌رمانی پزیشكی تە‌نیا ئە‌و پێكھاتانە‌ی ڕووە‌كە‌كە‌ لە‌خۆدە‌گرن كە‌ بۆ نە‌خۆشییە‌كە‌ سوودی ھە‌یە‌ و بە‌ پێوانە‌یە‌كی ورد دروست دە‌كرێن و چە‌ندین قۆناغی توێژینە‌وە‌ دە‌بڕن تاكو بۆ بەكارھێنان پە‌سە‌ند دە‌كرێن، كە‌چی لە‌ درمانی گیایدا ھە‌موو ڕووە‌كە‌كە‌ دە‌درێتە‌ كە‌سە‌كە‌ بێ گوێدانە‌ ئە‌وە‌ی كامە‌بە‌شی بۆ كامە‌ حاڵە‌ت و بە‌ چ بڕێكی ورد و سودبە‌خشە‌ و بە‌ڵگە‌كانی سوودە‌كانیان زۆرتر پشت بە‌ ئە‌زموون دە‌بە‌خشێ نە‌وە‌ك توێژینە‌وە‌ و ڕە‌خنە‌.
دامە‌زراوە‌ زانستییە‌ بە‌نێوبانگە‌كانی وە‌ك دە‌زگای خۆراك و دە‌رمانی ئە‌مریكی ئامادە‌ نین وە‌ك دە‌رمان دان بە‌ دە‌رمانە‌ گیاییە‌كان بنێن، بە‌ڵكو وە‌كوو جێگرە‌وە‌ی خۆراكی نێوانیان دە‌بە‌ن و ئە‌و بە‌دواداچوون و پشكنینانە‌یان بۆ ناكە‌نە كە‌ دە‌رمانە‌ پزیشكییە‌كان پێویستیانە‌. بۆیە‌ ئە‌و نوسین و زانیاریانە‌ی لە‌سە‌ر قوتوی دە‌رمانە‌ گیایە‌كان ھە‌ن لە‌لایە‌ن دامە‌زراوە‌ پزیشكییە‌ باوە‌ڕپێكراوە‌كانە‌وە‌ پە‌سە‌ند نە‌كراون و ئە‌و قۆناغانە‌ی توێژینە‌وە‌یان نە‌بڕیوە‌ كە‌ دە‌رمانێكی باوە‌ڕپێكراوی پزیشك پێویستی پێیە‌تی. زانستی پزیشكی مۆدێرن بە‌رھە‌مە‌ گیایە‌كان وە‌ك چارە‌سە‌ری تایبە‌تمە‌ندی پزیشكی ناناسێ، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا بە‌شێك لە‌و كە‌سانە‌ی دە‌رمانی گیایی بە‌كاردە‌ھێنن ئاماژە‌ بە‌ كاریگە‌رییە‌ ئە‌رێنیە‌كانی دە‌كە‌ن، بۆیە‌ لە‌ ھە‌ندێك حاڵە‌تدا بە‌كارھێنان یان نە‌ھێنانی ئە‌و درمانانە‌ وە‌ك بابە‌تێكی مشتومڕاوی ماوە‌تە‌وە‌.
لە‌ وڵاتێكی وە‌ك ئە‌مریكا ڕێگە‌ نادرێت لە‌سە‌ر قوتوی دە‌رمانە‌ گیاییە‌كان بنوسرێ كە‌ ئە‌وانە‌ دە‌رمانن، یان بۆ چارە‌سە‌ری حاڵە‌تێكی دیاریكراو بە‌كردێن.. بۆ نمونە‌ ئە‌و دە‌رمانە‌ گیاییە‌ی دە‌گوترێ لە‌ خە‌مۆكیدا بە‌سوودە‌، لێی كە‌ جێگرە‌وە‌یە‌كی خۆراكییە‌ و سوودی بۆ میزاج ھە‌یە‌، نە‌وە‌ك بنوسرێ دژە‌ خە‌مۆكیە‌. لە‌گە‌ڵ ھە‌موو ئە‌وانە‌شدا، ئە‌وانە‌ی درمانی گیای بە‌ خە‌ڵك دە‌دە‌ن، دە‌بێ پسپۆریان لە‌و بوارە‌ ھە‌بێ و دوای وە‌رگرتنی بڕوانامە‌ی سە‌لمێندراو مامە‌ڵە‌ بە‌و دە‌رمانانە‌ بكە‌ن.
ئە‌و چە‌مكە‌ش ھە‌ڵە‌یە‌ كە‌ پێیوایە‌ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی دە‌رمانە‌ گیاییە‌كان تە‌واو سروشتین ئیدی تە‌واو بێ زیانن و بۆ ھە‌مووان دە‌ستدە‌دە‌ن بە‌كاریان بھێنن، ئە‌و كە‌سانە‌ی حاڵە‌ت و نە‌خۆشییە‌كی دیاریكراویان ھە‌یە‌ نابێ بێ ئاگاداری پزیشكە‌كانیان بە‌كاریان بھێنن. لە‌ باشوری كوردستان، نێوە‌ندە‌كانی فرۆشتنی دە‌رمانە‌ گیاییە‌كان بۆ كاركردنیان مۆڵە‌ت لە‌ وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی وە‌رناگرن، بە‌ڵكو وە‌ك ھە‌ر فرۆشگایە‌كی ئاسایی مۆڵە‌ت لە‌ یە‌كە‌ كارگێڕیە‌كانی شار و شارۆچكە‌كان وە‌ردە‌گرن.


سەرچاوەکان



1882 بینین