چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لە هاک

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-01-25-23:59:00 - کۆدی بابەت: 1607
چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لە هاک

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لە هاک

ڕۆژانە پرسیاری ئەوە دەکرێت کە چ جۆرە مۆبایلێک هاک ناکرێت و (سکیورتی) بەهێزە؟ وە چی بکرێت بۆ ئەوەی لە هاک پارێزراو بین؟
وەک دەزانین چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی مۆبایل هەیە و کە هەر یەکەیان گرنگی بە چەند شتێک دەدات و کە ناودارترینیان (ئایفۆن + گالاکسی + هواوی) کە ئەم سێ جۆرە مۆبایلە پڕفرۆشترین و زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە.

کێشەی زۆرینەمان ئەوەیە کاتێک دەمانەوێت مۆبایلێک بکڕین تەنها بیر لە (جوانی و باتری و کامێرا و ستۆرەیج) دەکەینەوە ڕاستە ئەمانە گرنگی دەدەن بە مۆبایل بەڵام تایبەتمەندیە هەرە هەستیارەکە (سکیورتی)ە کە کەم کەس گرنگی بەم بابەتە دەدات ،
 با زۆر دوور نەکەوینەوە و بێینەوە سەر باسەکەی خۆمان

تۆپ لیستی ئەو مۆبایلانەی کە لە ڕوی (سکیوریتییەوە) بەهێزن :

  1. ئایفۆن.
  2.  گالاکسی.
  3. هواوی.
  4. شاومی.
  5. بلاکبێری.
  6. ویندۆس فۆن.

ئەم پۆلێنکردنە هەڕەمەکی نییە و بەڵکو تیستی چەندین ساڵ و چەندین ڤێرژنی مۆبایلەکانە، بەڵام ئەگەر ئێمە بیر لەوە بکەینەوە و وابزانین کە ئایفۆن باشترینە ئەوە هەڵەین!
دەتوانین بڵێین (سکیورتی) ئایفۆن بەهۆی بەهێزی سیستەمەکەوە نیە بەڵکو بەهۆی بچوکی سیستەمەکەوەیەتی واتە لە ناو سیستەمەکەدا ڕێگەت پێنادرێت بۆ هەندێک شت لە چاو گالاکسیدا بۆ نمونە (تەلەفۆن ڕیکۆرد کردن) (بەرنامەی مارکێت)(ئەنتیڤایرەس و کلینەر) (بەکارهێنانی بلوتوس بۆ ناردنی فایل بۆ سیستەمێکی جیاوازتر لەIOS)
ئەمانە بونەتە هۆی بەهێزی سیستەمی ئایفۆن لەگەڵ ئەوەشدا ئایفۆن هیچ کات (تڕۆجان ، باکدۆر . کیلۆگەر ) قبوڵ ناکات و ناهێڵێت کار بکات لە ناو مۆبایلەکەت کە ئەمانە هەرسێکیان فایلی سیخوڕین لەگەڵ ئەوەشدا هەڵەیە ئەگەر بڵێین ئایفۆن ڤایرۆس لێی نادات بەڵکو لێی دەدات، بەڵام هەمیشە چارەسەری لەلایە چونکە ئەگەر سەرنج بدەن ئایفۆن لە ساڵێکدا هەندێک جار زیاتر لە ٥ ئەپدەیت دەنێرێت کە ئەم ئەپدەیتانە بۆ جوانکاری و گۆڕانکاری نییە بەڵکو هەندێکیان بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکەیەتی لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسانەی کە بۆی دروست دەکرێت

ڕونكردنەوەیەكی گرنگ

وەک دەزانین بۆ کارپێکردنی هەموو جۆرە سیستەمێکی وەگەڕخەری مۆبایل پیویستمان بە (ئەکاونت) هەیە بۆ دابەزاندی بەرنامەکان بەم شێوەیە:

  • ئایفۆن (ئەپل ئایدی و ئایکڵاود)
  • گالاکسی ( جیمەیڵ و سامسۆنگ ئەکاونت)
  • هواوی ( جیمەیڵ و هواوی ئەکاونت)
  • ویندۆس فۆن +نۆکیا (ئەکاونتی مایکرۆسۆفت)

و تەواوی مۆبایلەکانی تر کە سیستەمی ئەندرۆیدن پێویستیان بە ئەکاونتێکی جیمەیل هەیە هەتا بتوانن لە پلەی ستۆر بەرنامە داونلۆد بکەن. 


کێشەی سەرەكی

تۆ کە نازانی ئەکاونت دروست بکەیت مەجبور دەچیتە بازاڕ یاخود دەچیتە لای هاوڕێیەکت بۆ ئەوەی ئەکاونتەکەت بۆ دروست بکات کە ئەمەش وا دەکات تۆ تەواوی مۆبایلەکەت ڕادەستی ئەو بەڕێزە بکەیت بە تەواوی داتا و زانیاریەکانی ناویەوە.

ئەزانی بۆ؟

کاتێک کەسێک جیمەیڵێکت بۆ دروست دەکات لەگەڵیشیدا سامسۆنگ ئەکاونتێک دروست دەکات و لەگەڵیدا جیمەیڵ بڕی (١٥) گێگا ستۆرەیجت دەداتێ و  کڵاودی مۆبایلەکەت دەچێتە بەر دەستی.
وە یاخود کەسێک کە ئەپڵ ئایدیەکت بۆ دروست دەکات بە هەمان شێوە ئایکڵاود دەکەوێتە کار و بڕی (٥) گێگا لە داتاکانت دەچێتە ناوی و دەتوانێت داونلۆدی بکات بێ ئەوەی  بزانیت.
بۆیە دەبێت ئاگادار بین لەم هەلانە و ئەمانەی خوارەوەش چەند خاڵێکی گرنگن کە دەبێت پەیڕەو بکرێت هەتا بە دوربین لەو کێشانە:

1- مۆبایلەکەت مەیە بە دەستی هیچ کەسێک تەنانەت دوکاندار و کۆمپانیاکانیش بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی کە فایلیکی سیخوڕیان تێدا دانەناوە .
2- خۆت ئەکاونت بۆ خۆت دروست بکە و مەهێڵە هیچ کەسێک ئیمەیڵ و پاسۆردەکانت بزانێت بەتایبەت  (جیمەیڵ و ئەپڵ ئایدیەکەت).
3- کارتی ئەپڵ ئایدی و جیمەیڵی ئەمریکی بەکار مەهێنە ئەوەی کەلەسەر کارتەکانە و خۆتان دەیکڕن  چونکە تۆ نازانی کێ لە کوێ دروستی کردوە. کە لە چەند کەیسێکی دادگاوە بۆمان دەرکەوت کە ئەو ئەپڵ ئایدیانە لە هەولێرەوە دروست دەکرێن و پاشان دەنێردرێتە ئێران هەتا خەڵک بزانێ کە لە ئێرانەوە دروستی کردوە ترسی داتا هەلگرتنی نەبێت.
4- هیچ بەرنامەیەک دامەبەزینە کە لە پلەی ستۆر یان ئەپ ستۆر بونی نییە چونکە لەوانەیە فایلی سیخوڕی تێدابێت و کۆمپانیا ڕێگەی نەدابێت کە لە ماركێتە فەڕمییەکاندا بڵاوی بکەنەوە.
5- کاتێک مۆبایلێکی دەستی دوو دەکڕێت یاخود مۆبایلێکی نوێت بۆ دێت و هەڵپچراوە فۆڕماتی بکە بە کۆمپیوتەر دواتر کاری پێ بکە. 
6- لە ڕێگەی واتسئاپ و ڤایبەر کە فایلێکت بۆ دێت یەکسەر داونلۆدی مەکە هەتا دڵنیانەبیتەوە لە خودی فایلەکە کە چییە.
7- هەر کات سیستەمی مۆبایلەکەت ئەپدەیتی بۆ هات یەکسەر مەوەستە و ئەپدەیتی بکە چونکە تۆ نازانی چ ئەتاکێک ڕوبەڕی کۆمپانیای مۆبایلەکە بۆتەوە بۆیە ئەو یەکسەر ڕێگری لێ دەکات.
٨- هیچ کات مۆبایلەکەت ڕۆت مەکە و سیدیاش دامەبەزێنە چونکە هەموویان ئەپلیکەیشنی کراک کراویان تێدایە و ئەگەری زۆری هەیە فایلی سیخوڕی بن.
٩- هیچ کات ئیمەیل و پاسۆردی ئەکاونتی هاوڕێکەت بەکارمەهێنە و ئیمەیل و پاسۆردی خۆشت مەیە بە کەس 
١٠- هەر کات کارت بە مۆبایلەکەت نەما وایفایاکەت بکوژێنەرەوە.
١١- ئەگەر کەسێک ئەکاونتی بۆ دروست کردویت هەر ئیستا لە هەموو شوینەکان دایخەرەوە و پاسۆرد و ڕیکەڤەری ئیمەیڵی بگۆڕە.
١٢- هەمیشە پاسۆردی ئیمەیڵەکە و ئەکاونتەکەت بزانە و ئەو ژمارە مۆبایلەی کەلەسەری داتناوە با بەردەست بێت ،چونکە لە کاتی بیرچونەوەدا توشی کیشەت دەکات یاخود کەسێک ئیمەیڵەکەت دروست دەکاتەوە و دەست دەگرێت بەسەر تەواوی ئەکاونتەکەتدا
١٣- هەر ئێستا سەیری ناو بەرنامەی مۆبایلەکەت بکە چ بەرنامەیەک بەکارناهێنیت و خۆت داتنەبەزاندوە و غەریبە لەلات بیسڕەوە چونکە بەرنامە هەیە دایدەبەزینە ناو مۆبایلەکەت تەنها لە (٥) دەقەدا کە تەواوی مۆبایلەکەت دەست بە سەردا دەگرێت و دەتوانێ بە بێ ئاگاداری خۆت ڤیدیۆت پێ بکاتەوە.

 


سەرچاوەکان



1901 بینین