ڕووخۆشی و هەستی خۆشەویستی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-00:39:00 - کۆدی بابەت: 1612
ڕووخۆشی و هەستی خۆشەویستی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

ڕووخۆشی و هەستی خۆشەویستی مامۆستای سەرکەوتوو

خۆشەویستی وانەکە و ئەو پەیامەی هەڵیگرتووە، گەرم و گوڕی و نیشاندانی خۆشەویستی بۆ بەرامبەر، ڕووخۆشی و دەم بە خەندەیی، بەردەوامی بە مامۆستا دەبەخشێت و سەرنجی قوتابی زیاتر بۆ خۆی ڕادەکێشیت. کاتێک وانەم بە پۆلی دووەمی ناوەندی دەگووتەوە، قوتابیەکم هەبوو لە سەجەم وانەکان زۆر زیرەک بوو، بەڵام لە وانەکەی من وەک پێویست نەبوو، ئاستی لە چاو وانەکانی تر نزم بوو، ویستم هۆکارەکە بزانم و چارەی بکەم، ڕۆژێک قوتابییەکەم بانگکرد و پرسیارم لێی کرد، گووتم: (کوڕی خۆم تۆ بۆچی لەسەرجەم وانەکان زیرەکیت، بەڵام لەوانەکەی من وەک پێویست نیت؟)، گووتی: (مامۆستا ڕاستی من حەزم لە وانەی تۆ نیە، چونکە تۆ منت خۆش ناوێت)، دوای نیو کاتژمێر قسەکردن، ئەو گرێیەم بۆ کردەوە و بۆم ڕوون کردەوە کە من ئەوم خۆش دەوێت، چەند هەفتەیەکی نەبرد نمرەکانی وانەکەی من لە نمرەی هەموو وانەکانی تر بەرزتر بوو، ئەمەش مانای وایە تاوەکو خۆشەویستی نەدەیت بە قوتابی ناتوانیت زانستی پێ بدەیت.
پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) وەک مامۆستایەک بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی، هەمیشە دەم بە خەندە بووە و ڕووی وەک مانگ گەشاوە بووە، هیچ کات ڕوو گرژو توڕوە دەرنەکەوتووە، هەر ئەم هۆکارەش بوو کە خەڵکی لە دەوری کۆبوونەتەوە و پەیامەکەیان لێ وەرگرتووە.زانایانی دەرونناسی دەریان خستووە کە مرۆڤ هەرچەندە زیرەک بێت، بەڵام لە کاتی گەیاندنی زانست و زانیارییەکە بۆ قوتابییەکانی ڕووگرژ و توڕە و توند بێت، ئەوا تەنها (٪٢٠)ی زانیارییەکەی دودی دەبێت، (٪٨٠) کەی تر تەنها ماندوو بوون و بفیڕۆ چوونی کاتەکەیەتی، خۆشویستنی کارەکە و خۆس ویستنی قوتابیان و ڕوو خۆشی و دەم بە خەندەیی لە سیما گرنگەکانی مامۆستای سەرکەوتووە.


سەرچاوەکان



778 بینین