شیری دایک خۆراک و دەرمانە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-01:30:00 - کۆدی بابەت: 1617
شیری دایک خۆراک و دەرمانە

ناوه‌ڕۆك

شیری دایك خۆرك و دە‌رمانە‌!

دوو توێژە‌ری سویسری لە‌ چە‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نوێترین توێژینە‌وە‌یان دە‌ربارە‌ی شیری دایك بڵاوكردە‌وە‌ و تێیدا دە‌ریدە‌خە‌ن، ئە‌ركی شیری دایك تە‌نیا تێركردنی منداڵ نییە‌،  بە‌ڵكو یاریدە‌دە‌رێكی كارایە‌ لە ‌گە‌شە‌ی منداڵ و پاراستنی لە‌ نە‌خۆشی.
تێری ھێنێت و لۆپۆر پۆرسیج لە‌ توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كە‌یاندا دە‌ڵێن شیری ھیچ بونە‌وە‌رێك ھێندە‌ی شیری مرۆڤ ئاڵۆز نییە‌ لە‌ پێكھاتە‌كە‌یدا، كە‌ بە‌پێی قۆناخە‌كانی گە‌شە‌ی منداڵ بە‌ردە‌وام لە‌ گۆڕاندایە‌.
ئە‌و توێژینە‌وە‌ نوێیە‌ كە‌ سێشە‌ممە‌ ١٩ نیسان لە‌ جۆرناڵی زانستی (ترێندس ئین بایۆكێمیڵ ساینس) بڵاوبووە‌تە‌وە‌ دە‌ریدە‌خات كە‌ شیری دایك تە‌نیا ژە‌مە‌ خۆراكی نمونە‌ی و ئامادە‌ نییە‌ بۆ منداڵ، بە‌ڵكو بە‌رگری منداڵ بە‌ھێز دە‌كات و لە‌چە‌ندین پە‌تا دە‌یپارێزێ.
وە‌ك لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا ھاتووە‌ پێكھاتە‌ی شیری دایك بە‌ردە‌وام دە‌گۆڕێت و ڕۆڵێكی كارایشی ھە‌یە‌ لە‌ پاراستنی باڵانسی بە‌كتریا سوودبە‌خشە‌كانی نێو ڕیخۆڵە‌، كە‌ بۆ پاراستنی منداڵ لە‌ نە‌خۆشییە‌كان و ڕێكخستنی پرۆسە‌ی گە‌شە‌ی گرنگن و ئە‌گە‌ری توشبوونی بە‌ قە‌ڵە‌وی و ڕە‌بۆ كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌.
وە‌ك ئە‌وان باسیدە‌كە‌ن مە‌مكی دایك لە‌سە‌رە‌تای تە‌مە‌نی كۆرپە‌كە‌یدا ڕۆژانە‌ ٤٥٠ گرام شیر دروست دە‌كات، دوای ساڵ ونیوێك ئە‌و بڕە‌ كە‌مدە‌كات بۆ ٢٠٠ گرام لە‌ ڕۆژێكدا.
شیری دایك جگە‌ لە‌ شە‌كر و پرۆتین و چە‌وری سروشتی، بە‌ چە‌ندین دژە‌ تە‌ن ‌دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ كە‌ ئە‌ركیان لە‌نێو بردنی ئە‌و زیندە‌وە‌رە‌ زیانبە‌خشانە‌یە‌ كە‌ دە‌گە‌نە‌ جە‌ستە‌ی منداڵ.
كە‌تێك منداڵ گە‌ورە‌تر دە‌بێت و بە‌رگری پە‌یدا دە‌كات، ئیدی پێكھاتە‌ی چە‌وری ئە‌و شیرە‌ زیاد دە‌كات، تاكو گە‌شە‌ی منداڵە‌كە‌ خێرا بكات و وزە‌یە‌كی زۆری پێبە‌خشێ.


سەرچاوەکان



815 بینین