هەوکردنی گوێی ناوەڕاست لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-01:58:00 - کۆدی بابەت: 1619
هەوکردنی گوێی ناوەڕاست لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

ھە‌وكردنی گوێی نێوە‌ڕاست لە‌ منداڵدا

ھە‌وكردنی كتوپڕی گوێی نێوە‌ڕاست لە‌ منداڵدا، بریتییە‌ لە‌ ھە‌وكردن و دروستبوونی كێم لە‌ بۆشای نێوە‌ڕاستی گوێدا. زۆرتر لە‌ تە‌مەنی ٦-١٥ مانگی ڕوودە‌دات. زۆربە‌ی منداڵان ئە‌گە‌ر بۆ جارێكیش بێت تووش دە‌بن.
ھۆكارە‌كە‌ی دە‌گونجێ بە‌كتریای (ستیرپتۆكۆكە‌س، ھیمۆفیلە‌س، مۆراكسیلا) بێت، یان ڤایرۆسی (راینۆ، ئینفلە‌وە‌نزا،ر.س.ڤ)و ...ھتد بێت.
بە‌كتریاكان دە‌چنە‌ گوێی نێوە‌ڕاست كاتێك جۆگە‌ی ئۆدتاكی بگیرێت جا بە ھە‌ر هۆیەك بێت وە‌كو (ھە‌وكردنی ڕێڕە‌وی ھە‌ناسە‌، گۆشتی زیادە‌ی پشتی لووت). جۆگە‌ی ئۆستاكی: جۆگە‌یە‌كە بۆشایی قورگ دە‌گە‌یێنێت بە‌ بۆشای گوێی نێوە‌ڕاست.

ئە‌وانە‌ی زۆرتر تووش دە‌بن

ــ منداڵی بچوك.
ــ ئە‌وانە‌ی شیری قوتوو دە‌خۆن (بە‌ھۆی مە‌مە‌ی شیر).
ــ دایك،باوك، خوشك و برا ھە‌وكردنی گوێیان ھە‌بێت.
ــ بوونی جگە‌رە‌ كێش لە‌ ماڵدا(جاران منداڵ ھە‌وكردنی گوێی ھە‌بوایە‌ جگە‌رە‌یان دە‌كردە‌ گوێی!).
ــ زوو زوو بردن بۆ نە‌خۆشخانە‌!
ــ ئە‌وانە‌ی لایە‌نی ئابوری و كۆمە‌ڵایە‌تیان لە‌خوارە‌وە‌یە‌..
ــ ئە‌وانە‌ی نە‌خۆشی دیكە‌یان ھە‌یە‌: داون، دانە‌خرانی مە‌ڵاشوو، ئە‌وانە‌ی بە‌رگری لە‌شیان كە‌مە‌، ئە‌وانە‌ی گۆشتی زیادە‌ی پشت لووتیان ھە‌یە‌ (ئە‌دینۆید)و...ھتد.

نیشانە‌كانی

ــ دە‌گونجێ منداڵە‌كە‌ تە‌نیا تای ھە‌بێت، یان نیشانە‌كانی پە‌تای ھە‌ڵامە‌تی ھە‌بێت (تا، ئاوی لوت و قورگ ئێشە‌) ھە‌ر كاتێك پە‌تا درێژە‌ی كێشا یان تای بە‌رزی لە‌گە‌ڵ بوو، دە‌گونجێت ھە‌وكردنی گوێی بێت.
ــ لە‌منداڵی خوار یە‌ك ساڵی: تا، ھە‌راسانبوون و شیرنە‌خواردن.
ــ دە‌ردانی كێم لە‌ گوێ، ئە‌ویش دوای كونبوونی پە‌ردە‌ی گوێ.
ــ ئە‌گە‌ر ھە‌وكردنە‌كە‌ زۆر دووبارە‌ و درێژخایە‌ن بێت: لە‌دە‌ستدانی بیستن، بە‌ئە‌ستە‌م فێری قسە‌ كردن دە‌بێت، تێكچوونی ھاوسە‌نگی لە‌ش..
ــ پشكنینی گوێ بە‌ ئۆتۆسكۆپ: سووربونە‌وە‌ و دە‌رەپە‌ڕینی پە‌ردە‌ی گوێ (كاتی ئاسایی: ڕە‌نگی خۆڵە‌مێشی كاڵە‌، دە‌گونجێ پە‌مە‌یی، سپی یان زە‌رد بێت)، كۆبوونە‌وە‌ی كێم لە‌پشتی پە‌ردە‌. كە‌مبوونی جووڵانە‌وە‌ی پە‌ردە‌كە‌.. ناتوانرێت ئێسكە‌كانی گوێی نێوە‌ڕاست ببینرێن، نە‌مانی بریقە‌ لە‌سە‌ر پە‌ردە‌كە‌. بینینی 
كونبوونی پە‌ردە‌كە‌ و ئە‌و كێمە‌ی لێوە‌ی دێت (ئە‌گە‌ر پە‌ردە‌كە‌ كون بوبێت).

چارە‌سە‌ر

چارە‌سە‌ری نە‌خۆشیە‌كە‌ بە‌گشتی لە‌لایە‌ن پزیشكە‌وە‌ دە‌ستنیشان دە‌كرێ، كە‌ بریتین لە‌:
ــ دژە‌ بە‌كتریا: ئە‌مۆكسیل (٤٠ ملگم بۆ ھە‌ر كیلۆیە‌كی كێش) ڕۆژانە‌ دووجار بۆ ماوە‌ی ٥-٧ ڕۆژ، یان ئە‌مۆكسیكلاڤ (٤٠ ملگم بۆ ھە‌ر كیلۆیە‌ك) ڕۆژی دووجار بۆ ماوە‌ی ٥-٧ ڕۆژ.
سفتریاكسۆن (٥٠ ملگم بۆ ھە‌ر كیلۆیە‌ك) ڕۆژی جارێك بە‌ ماسولكە‌ (سمت) بۆ ماوە‌ی ١-٣ ڕۆژ. سپراكس، ئە‌زیسرۆماكسین و ..ھتد.
ــ دژە‌ تا ،ئازار شكێن: پاراستیمۆڵ یان پرۆفین (١٢ملگم بۆ ھە‌ر كیلۆیە‌ك) ڕۆژی سێ جار بۆ ماوە‌ی دوو ڕۆژ.
ــ بۆ ئە‌وانە‌ی وە‌ڵامیان نییە‌ بۆ چارە‌سە‌رە‌كان/ زوو زوو توش دە‌بنە‌وە‌: پێویستە‌ لە‌لایە‌ن پزیشكی پسپۆری قورگ لووت و گوێ (ENT) ببینرێن.

ئاڵۆزییە‌كان و لێكە‌وتە‌كانی

ــ ھە‌وكردنی درێژخایە‌نی گوێ.
ــ كۆلیستیاتۆما: دروستبوونی كیس لە‌ گوێی ناوە‌وە‌دا.
ــ ھە‌وكردنی ئێسكی پشتە‌گوێ، ئاوسان، سووربونە‌وە‌، نە‌رمایی گوێ بەرە‌و خوارە‌وە‌/ دە‌رە‌وە‌ دێت.
ــ كۆبونە‌وە‌ی ئاو لە‌ گوێی نێوە‌ڕاستدا: لە‌ منداڵی خوار دوو ساڵدا زۆرە‌، چە‌ند ھە‌فتە‌ی پێدە‌چێت تاوە‌كو چاك دە‌بێتە‌وە‌..
ــ لە‌دە‌ستدانی بیستن (زۆربە‌ی جار كاتیە‌.
ــ گواستنە‌وە‌ی ھە‌وكردنە‌كە‌ بۆ نێو مێشك.


خۆپاراستن

ــ مە‌مەی شیر لە‌نێو‌ دە‌می منداڵدا جێنە‌ھێڵدرێت.
ــ جگە‌رە‌ نە‌كێشان لە‌نێو ماڵ.
ــ ڤاكسینی دژە‌ (نیمۆكۆكە‌ڵ) دژە‌ ئە‌نفلە‌وە‌نزا بە‌ ڕێژە‌یە‌كی باش، ئە‌گە‌ری ھە‌وكردن كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ لە‌وانە‌ی زوو زوو تووش دە‌بن.


سەرچاوەکان



1531 بینین