پێنج خواردن بۆ پاراستنی تەندرووستی مەمک لە نەخۆشی شێرپەنجە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-02:59:00 - کۆدی بابەت: 1628
پێنج خواردن بۆ پاراستنی تەندرووستی مەمک لە نەخۆشی شێرپەنجە

ناوه‌ڕۆك

پێنج خواردن بۆ پاراستنی تە‌ندروستی مە‌مك لە‌ شێرپە‌نجە‌

شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك یە‌كێكە‌ لە‌و نە‌خۆشیانە‌ی لە‌ جیھاندا بە‌شێكی زۆری خانمان پێوە‌ی دە‌ناڵێنن، ئە‌گە‌ر لە‌ قۆناغە‌كانی سە‌رە‌تادا دە‌ستنیشان بكرێت، ئە‌وا زوو دە‌توانرێت چارە‌سە‌ر بكرێت و ڕێگە‌ لە‌ بڵاوبوونە‌وە‌ی بە‌ناو جە‌ستە‌دا بگیرێت.
پاراستنی تە‌ندروستی لەش بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی لە‌ڕێگە‌ی خواردنی تە‌ندروستە‌وە‌ بە‌تایبە‌تی ئە‌و جۆرانە‌ی ڤیتامین و كانزای زۆر تێدایە‌ باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ ئە‌وە‌ی بە‌رگری لە‌شت بە‌رز بكە‌یتە‌وە‌ و دژی ئە‌و نە‌خۆشیە‌ مە‌ترسیدارە‌ بوە‌ستێتە‌وە‌.
سیر یە‌كێكە‌ لە‌و خۆراكانە‌ی یارمە‌تی كرداری نوێكردنە‌وە‌ی خانە‌كان دە‌دات بە‌ھۆی ماددە‌ی Allyl sulfide ،  ڕێگە‌ لە‌ دروستبوونی وە‌رە‌می شێرپە‌نجە‌ دە‌دات لە‌ خوێندا.
توو بە‌پێی توێژینە‌وە‌كان كاریگە‌ری لە‌سە‌ر تە‌واوی لە‌ش ھە‌یە‌ و ڕێگە‌ لە‌ دە‌ركە‌وتنی وە‌رە‌می شێرپە‌نجە‌ دە‌دات، لایە‌نی كە‌م ڕۆژانە‌ ٣/٤ كوپ بخۆ.
چای ڕووە‌كی میریە‌می لە‌ فرۆشگاكانی تایبە‌ت بە‌ دە‌رمانە‌ ڕووە‌كیە‌كان دە‌ست دە‌كە‌وێت و زۆر بە‌سوودە‌ و پێكھاتە‌ی دژە‌ ئۆكسانی زۆر تێدایە‌ و كاریگە‌ری ئیجابی لە‌سە‌ر لە‌ش ھە‌یە‌.
گوێز و بادە‌م دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ ئۆمێگا٣ و دژی ھە‌وكردن دە‌وستنە‌وە‌ و بڕێكی زۆریش ماددە‌ی ڕیشاڵی ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگە‌گرتن لە‌ دە‌ركە‌وتنی شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك.
میوە‌ و سە‌وزە‌ بڕێكی زۆر لە‌ كارۆتیناتی تێدایە‌ وە‌ك گێزە‌ر و پە‌تاتە‌ باشترین خۆراكە‌ بۆ تە‌ندروستی و بە‌رگری لە‌ش بە‌ھێز دە‌كات.


سەرچاوەکان



1023 بینین