دڕکەومێکوتە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-03:08:00 - کۆدی بابەت: 1631
دڕکەومێکوتە

ناوه‌ڕۆك

ھە‌موو شتێك لە‌بارە‌ی دڕكە‌ومێكوتە‌

دە‌ستپێك

*ھە‌وكردنی یە‌كە‌می پێست بە‌ ڤایرۆسی ڤاریسێلا-زۆستە‌ر پێی دە‌گوترێت دڕكە‌ومێكوتە‌ (chickenpox). 
دوای نە‌مانی نە‌خۆشیە‌كە ڤایرۆسە‌كە‌ لە‌ گرێ دە‌مارییە‌كاندا دە‌مێنێتە‌وە‌ و ئە‌گە‌ر ھە‌وكردنی دووە‌می ئە‌م ڤایرۆسە‌ ڕووبدات پێی دە‌گوترێت پشتێنە‌ی ئاگرین (zoster).
*نە‌خۆشیە‌كە‌ زۆر بڵاو دە‌بێتە‌وە‌، نە‌خۆشیە‌كە‌ دە‌گوازرێتە‌وە‌ ٢ ڕۆژ پێش وە‌ ٧ ڕۆژ دوای دە‌ركە‌وتنی برینە‌كان (ڕە‌قبونیان).
*تە‌مە‌ن: لە‌ نێوان ٥-١٠ ساڵیدا زۆرە‌، دە‌گونجێ لە‌ھە‌ر تە‌مە‌نێكدا ڕووبدات (منداڵی تازە‌بوو).
*بە‌زۆری لە‌ وە‌رزی بە‌ھار و زستاندا ڕوودە‌دات.
*ڕێگای گواستنە‌وە‌: بە‌ركە‌وتنی راستە‌وخۆی پێست، پرژە‌ی دە‌م و لوت، ھە‌ناسە‌..
*لە‌ زمانی ئینگلیزی دا پێی دە‌وترێت (ئاوڵە‌ی مریشك-chickenpox) چونكە‌ برینە‌كان وە‌ك شوێنی دە‌نوكی مریشك وایە‌ كە‌ لە‌ خۆراكی دە‌دات.

نیشانە‌كانی

*نیشانە‌ی سە‌رە‌تا: تا، بێھێزی، كە‌مبوونی حە‌زی خواردن.
*شێوە‌ی برینە‌كان: سە‌رەتا برینی سور (كە‌مێك بە‌رزبوە‌تە‌وە‌) دواتر بڵقی بچوك كە‌ ئاوێكی ڕونی تێدایە‌ (وە‌ك دڵۆپە‌ ئاو)، دواتر ئاوە‌كە‌ی ناوی لێڵ دە‌بێت، پاشان بڵە‌قە‌كە‌ دە‌تە‌قێت و ڕە‌ق دە‌بێت.. دواجار چاكبونە‌وە‌ی پێستە‌كە‌.. بە‌گشتی لە‌یە‌ك كاتدا ھە‌موو جۆرە‌ برینە‌كان دە‌بینرێت (سور، بڵقی ڕوون، بڵقی لێڵ، ڕە‌قبوو).
*شوێنی برینە‌كان: سە‌رە‌تا لە ‌سك و پشتدا دە‌ردە‌كە‌وێت، دواتر پێستی سە‌ر ، دە‌موچاو، زۆر بە‌كە‌می لە‌ دە‌سە‌ت و قاچ دە‌دات..
*خورانی برینە‌كان.
*ھە‌ڵئاوسانی لیمفە‌ گرێكان.
*ھە‌وكردنی بە‌كتریای پێست (ئاگرە‌، ھە‌وكردنی شانە‌كانی ژێر پێست).

دڕكە‌ومێكوتە‌ لە‌و منداڵانە‌ی بە‌رگریان كە‌مە‌

*نیشانە‌كانی پێشو (بە‌ڵام توندتر).
*بڵاوبونە‌وە‌ی بە‌ خوێندا و ھە‌وكردنی زۆرێك لە‌ ئە‌ندامە‌كانی لە‌ش (سییە‌كان، گوێ، دڵ، جگە‌ر، پە‌ردە‌كانی گورچیلە‌).
*ھە‌وكردنی كۆئە‌ندامی دە‌مار (ھە‌وكردنی مێشك، كۆنیشانە‌ی رە‌ی، كۆنیشانە‌ی گلە‌ین-بە‌رێ).
*خوێن بە‌ربوون: كە‌می پڕكە‌كانی خوێن و پە‌ڵە‌پە‌ڵە‌بوونی پێست.
*كێن ئە‌وانە‌ی بە‌رگریان كە‌مە‌؟ ئە‌وانە‌ی ھە‌ندێك دە‌رمان بە‌كاردێنن (نم: پیردنیسۆڵۆن)، یان ھە‌ندێ نە‌خۆشییان ھە‌یە‌ (نم: شێرپە‌نجە‌ی خوێن)، یان ئە‌وانە‌ی نە‌خۆشی بە‌رگرییان ھە‌یە‌ (نم: نە‌خۆشی كە‌می دژە‌تە‌نە‌كان)...ھتد.

دڕكە‌ومێكوتە‌ لە‌ منداڵانی تازە‌بوودا

*ئە‌گە‌ر زیاد لە‌ (٥ڕۆژ) بە‌ر لە‌ منداڵبوون دایك توش ببێت منداڵە‌كە‌ش توش دە‌بێت بە‌ڵام بە‌رگری دژی ڤایرۆسە‌كە‌ وە‌رگتووە‌ لە‌ دایكە‌وە‌...
*ئە‌گە‌ر كە‌متر لە‌ (٥ڕۆژ) پێش منداڵابوون یان زیاتر لە‌ (٢ڕۆژ) دوای منداڵبوون دایك تووش ببێت ئە‌وا منداڵە‌كە‌  توشدە‌بێت بە‌بێ ئە‌وە‌ی بە‌رگری لە‌ دایكە‌وە‌ وە‌ربگرێت..

پشكنین

پێویست بە‌ پشكنینی تاقیگە‌یی ناكات و بە‌ نیشانە‌كانیدا دیاری دە‌كرێت..

چارە‌سە‌ر

١- ئە‌و منداڵانە‌ی بە‌رگریان ئاسایە‌: نە‌خۆشیە‌كی بێ كێشە‌یە‌ و خۆیان چاك دە‌بنە‌وە‌ ، چارە‌سە‌ر تە‌نیا بۆ ناڕە‌حە‌تییە‌كانی دە‌كرێت..
*دژە‌ تا: پاراستیمۆڵ -پرۆفین.
*دژە‌ خوروو: ئە‌لە‌رمین، گیراوە‌ی كە‌ڵە‌ماین.
*خۆشوشتن بە‌ ئاوی سارد.
*كورتكردنە‌وە‌ی نینۆك، دە‌ستكێش بكرێتە‌ دە‌ستی بۆ ئە‌وە‌ی برینە‌كان ھە‌ڵنە‌كە‌نێت.
٢- ئە‌و منداڵانە‌ی بە‌رگریان كە‌مە‌ یان منداڵی تازە‌بوو: پێویستە‌ بمێننە‌وە‌ لە‌ نە‌خۆشخانە‌ و دژە‌ڤایرۆس وە‌ربگرن (ئەسایكلۆڤیر).. ھە‌رە‌وھا وە‌رگرتنی بە‌رگری دروستكراو (VZIG).

پاراستن

*پێویستە‌ منداڵ نە‌برێتە‌ خوێندنگا تاوە‌كو ھە‌موو برینە‌كان ڕە‌ق دە‌بن(٧ڕۆژ)، وە‌ برینە‌كان ھە‌ڵنە‌كە‌نرێت.
*كوتان: ھە‌موو منداڵێك پێویستە‌ دوو جار بكوترێت: یە‌كە‌م ١٢-١٥ مانگی.. دووە‌م ٤-٦ ساڵی (لە‌ خشتە‌ی كوتانی كوردستاندا نیە‌).


سەرچاوەکان



1441 بینین