ئەو خۆراکانەی یارمەتی زیادبوونی کێشت دەدەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-03:16:00 - کۆدی بابەت: 1632
ئەو خۆراکانەی یارمەتی زیادبوونی کێشت دەدەن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خۆراكانە‌ی یارمە‌تی زیادبوونی كێشت دە‌دە‌ن

بە‌شێكی زۆری مرۆڤە‌كان كێشە‌ی دابە‌زینی كێشی لە‌شیان ھە‌یە‌، ئە‌مە‌ش كار دە‌كاتە‌ سە‌ر باری دە‌روونی و تە‌ندروستیان، چونكە‌ كێشیان زیاد لە‌ سنوور دادە‌بە‌زێت و بێھێز و لاواز دە‌بن.
بێگومان پە‌نا بردن بۆ وە‌رزشی تایبە‌ت بە‌ زیادكردنی لە‌ش و بە‌ھێزكردنی ئێسك و ماسولكە‌كان زۆر بە‌سوودە‌، بە‌پێی ماڵپە‌ڕی«yasmina» یە‌كێك لە‌و خۆراكانە‌ی یارمە‌تی زیادبوونی كێش دەدات گۆشتی سوورە‌، بڕێكی زۆر ڤیتامین دە‌دات بە‌لە‌شت كە‌ پێویستی پێیە‌تی و بە‌رگری لە‌ش بە‌ھێز دە‌كات، جگە‌ لە‌ پێدانی بڕێكی زۆری ئاسن و پرۆتین بە‌ لە‌شت.
خواردنی شیری پڕ چە‌وری و پێكھاتە‌كانی یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ زیادبوونی كێش، لە‌گە‌ڵ خواردنی میوە‌كان بە‌تایبە‌تی ئە‌نە‌ناس و مانگۆ و مۆز و ئە‌ڤۆكادۆ، چونكە‌ بڕێكی زۆر شە‌كری سوودبە‌خش دە‌دات بە‌ لە‌ش، بێ ئە‌وە‌ی زیانی ھە‌بێت، ئە‌ڤۆكادۆ ڕێگیری لە‌ وشكبوونە‌وە‌ی لە‌شت دە‌كات بڕێكی باش پێكھاتە‌ی ڤیتامین و كانزا دە‌دات بە‌ لە‌شت، جگە‌ لە‌وانە‌ خواردنی چە‌رە‌سات بە‌سوودە‌ چونكە‌ چە‌وریە‌كە‌ی زیان بە‌خش نییە‌ و كێش زیاد دە‌كات.


سەرچاوەکان



1251 بینین