ئەو کاتەی چای ڕەش زیانی هەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-03:20:00 - کۆدی بابەت: 1633
ئەو کاتەی چای ڕەش زیانی هەیە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و كاتە‌ی چای ڕە‌ش زیانمە‌ندە‌

بە‌گوێرە‌ی داتاكانی پە‌ڕاوگە‌ی نیشتیمانی پزیشكی ئە‌مریكایی، چای ڕە‌ش بۆ ھە‌ندێك كە‌س بە‌سوود و بۆ ھە‌ندێكی دیكە‌ زیانمە‌ندە‌.
زانیارییە‌كان بە‌ پشتبە‌ستن بە‌ ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ی پزیشكی خراونە‌تە‌ڕوو، بە‌ڵام بڕیاری كۆتایی لە‌‌بارە‌ی زیان و سوودی چای ڕە‌ش بۆ تۆ، دە‌بێ لە‌ پزیشكە‌كە‌تە‌وە‌ وە‌ربگریت، چونكە‌ سروشتی جە‌ستە‌ و باری تە‌ندروستی جە‌ستە‌ی ھە‌ركە‌سێك تایبە‌تمە‌ندی خۆی ھە‌یە‌.

ئە‌و سوودانە‌ی دە‌گوترێ كە‌ خواردنە‌وە‌ی چا دە‌ستدە‌كە‌وێت

ــ كە‌مبوونە‌وە‌ی مە‌ترسی ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌كان: ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ دە‌ڵێن ئە‌وانە‌ی چای ڕە‌ش دە‌خۆنە‌وە‌، كە‌متر تووشی ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌كانی جە‌ستە‌ دە‌بن، خانمان زۆرتر لە‌ پیاوان لە‌م سوودە‌ی چا بە‌ھرە‌مە‌ند دە‌بن.
ــ كە‌مبوونە‌وە‌ی مە‌ترسی بە‌ردی گورچیلە‌: ئە‌و خانمانە‌ی چای ڕە‌ش دە‌خۆنە‌وە‌، ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ بە‌ردی گورچیلە‌ بە‌ ڕاددە‌ی ٨٪‏ كە‌مدە‌كات.
ــ كە‌مبوونە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری جە‌ڵتە‌ی دڵ بە‌پی بە‌شێك لە‌ توێژینە‌وە‌ پزیشكیە‌كان.
ــ كە‌مبوونە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری مردن لە‌دوای توشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ.
ــ كە‌مبوونە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی ھێلكە‌دان.
ــ كە‌مبوونە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌خۆشی پاركینسۆن.


لە‌م بارانە‌دا چا دە‌بێت بە‌ وریایە‌وە‌ و بە‌ سنوورداری بخورێتە‌وە‌

ــ كە‌مخوێنی: چونكە‌ لە‌مپە‌ر دە‌خاتە‌ بە‌ردە‌م ھە‌ڵمژینی ئاسن.
ــ دڵە‌ڕاوكێ.
ــ ئە‌وانە‌ی بە‌رزە‌پە‌ستانی خوێنیان ھە‌یە‌.
ــ فشە‌ڵیی ئێسك .
ــ فرە‌جووڵە‌یی میزە‌ڵدان.
ــ پە‌ركە‌م.
ــ شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك .
ــ شێرپە‌نجە‌ی منداڵدان.
ــ ڕیخۆڵە‌ی تووڕە‌(كرژی كۆڵۆن).
ــ ئاوی ڕە‌شی چاو.


سەرچاوەکان



966 بینین