ڕووتانەوەی قژ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-16:41:00 - کۆدی بابەت: 1635
ڕووتانەوەی قژ

ناوه‌ڕۆك

ڕووتانەوەی قژ

بەربڵاوترین جۆری قژ ڕوتانەوە کە زۆرتر لە پیاواندا دەردەکەوێت بە ناوی (ئەندرۆژێنەتیکە) کە بەهۆی زۆربوونی هۆڕمۆنی پیاوانەی (تێستۆسترۆن) دروست دەبێت، لەم حاڵەتەدا ڕووتانەوەی قژ لە پێشەوەی سەر دەستپێدەکات بۆ سەرەوە هەڵدەکشێت، یان لە تەوقی سەرەوە دەست پێدەکات و بۆ پێشەوەی سەر دێت. ئەم جۆرانە بۆماوەیین، لەو ژنانەدا کە ناتەواوی هۆڕمۆنی ڕژێنی گورچیلەیاندا هەیە یاخود ناتەواوی لە ڕژێنی منداڵدا هەیە. ئەم جۆرە قژ ڕووتانەوەیە لە ژنانیشدا دەبینرێت کە لە سەرەوە باسمان کرد بە شێوەی مامناوەندی. لە مانگێکدا قژ یەک سانتیمەتر زیاد دەکات، یان وای دابنێین کە ١٠٠ هەزار تاڵە قژمان پێوەیەی هەر ڕۆژە و ٥ تا ١٠٠ لەم قژە دەڕوتێتەوە دیسان قژی تازە دەڕوێت. وە ئەم ڕێژەی ڕوتانەوەی قژەش زۆر ئاسایی و سروشتیە بۆ ئەوەی بزانین کە ئەم قژە لەمە زیاتر دەڕوێتەوە قژمان بە چەپک دەگرین کە هەر چەپکەی ٥٠ تا ١٠٠ تاڵ قژ بێت پاشان ڕایدەکێشین، ئەگەر ٤ تا ٥ تاڵ قژ زیاتر بە دەستمانەوە هەڵکەندرا ئەوا نیشانەی ڕوتانەوەی قژمانە، دەبێت ڕۆژی پێشتر قژمان نەشۆردبێت کاتی ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام دەدەین. تەنها ڕێگە چارەی بریتییە لە: سوود وەرگرتن لە دەرمانی (مینوکسیدیڵ) کە (٤٠٪) دەبێتە هۆی ڕوانەوەی قژ و (٩٠٪)یش ناهێڵێت قژ بڕوتێتەوە.


سەرچاوەکان



2202 بینین