برینی لەناو جێگەدا خەوتن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-16:55:00 - کۆدی بابەت: 1638
برینی لەناو جێگەدا خەوتن

ناوه‌ڕۆك

برینی لە ناوجێگەدا خەوتن

برینی لە ناوجێگەدا خەوتن بەهۆی مانەوەی زۆر لەناو جێگەدا وە فشار خستنە سەر هەندێ جێگای لەش، ئەو نەخۆشانەی دووچاری نەخۆشی لە ناوجێگەدا خەوتن بوونەتەوە ئەوانەن کە ناچارن بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو جێگەدا بمێننەوە، یاخۆد بە هۆکاری ناتەواوی عەساب و ناتەواوی لە سیستمی خوێندا، نەخۆشی دڵ، تا لێهاتن، نەخۆشی شەکرە، پێستی لەشیان زۆر ئامادەیە بۆ دووچاری ئەم برینە، دەبێت پێش تووش بوون بەم نەخۆشیە هەر ڕێگەیەک بەکاربێت بۆ تووش نەبوون بەم نەخۆشیە، دەنا کاتێک تووشی دەبن دەرمان کردنیان زۆر ناڕەحەت دەبێت، دەبێت ژێری نەخۆش نەرم بێت، پێستی نەخۆش دەبێت پاک و نەرم ڕابگیرێت، لەو شوێنەی کە زۆرتر لە ژێر فشاردایە دەبێت سەرینی بخرێتە ژێر، ئەو نەخۆشانەی ناچارن زۆر لەسەر حاڵەتی کەوتن بمێننەوە، دەبێت جێگەکەیان بگۆڕن و هەندێ جار لەسەر لاکانی بخەوێت. ئەمە گرنگترین ڕێگەیە بۆ بەرگری بۆ توشبوون بەم برینە، برینی بچوک نابێ بێ دیدە بگرین بەڵکو دەبێت بۆ دەرمانکردنی لەگەڵ پزیشکی تایبەتی قسە بکەین.


سەرچاوەکان



1000 بینین