چارەسەرکردنی زیپکە وردەکانی ژێرپێست

له‌لایه‌ن: - مەلیك محمد - به‌روار: 2021-01-26-23:20:00 - کۆدی بابەت: 1672
چارەسەرکردنی زیپکە وردەکانی ژێرپێست

ناوه‌ڕۆك

چارەسەرکردنی زیپکە وردە ژێرپێستیەکان

دەتوانیت لەم ڕێگەیەوە چارەسەری ئەو زیپکە وردانە بکەیت کە لەژێر پێستتەوە دروست دەبن، ڕێگەکانیش ئەمانەن

بەکارهێنانی کەمادەی گەرم

دانانی کەمادەی گەرم لەشوێنی زیپکەکاندا هاوکارە بۆ ڕزگاربوونت لێیان، بەشێوەیەک کە گەرمی وادەکات سەری زیپکەکان بکرێنەوە و شلەکانی ناوی بێنەدەرەوە، یانیش زیپکەکان بێنە سەر پێست.

شێوازی بەكارهێنان

ــ پارچە قوماشێکی خاوێن بخەرە ناو ئاوێکی گەرمەوە، بەڵام دڵنیابەوە لەوەی کە گەرمیەکە زۆر نییە و زیان بە پێستت ناگەیەنێت.
ــ پارچە قوماشەکە بخەرە سەر زیپکەکە و بۆماوەی 10-15 خولەک لەسەر زیپکەکە ڕایبگرە ڕۆژانە 4 جار، یانیش تاکو سەری زیپکەکە دەکرێتەوە.

* ئاگاداربە مکیاج لەسەر شوێنی زیپکەکە نەدەیت تا کاتی چاکبوونەوەت.

بەکارهێنانی سەهۆڵ لەدوای بەتاڵ کردنەوەی زیپکەکە

بەکارهێنانی سەهۆڵ و ساردیی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی سوربوونەوە و هەوکردن و هەڵئاوسانی شوێنی زیپکەکە.

شێوازی بەكارهێنان

ــ شوێنەکە بە سابوون و ئاوێکی شلەتێن بشۆ.
ــ سەهۆڵەکە بخەرە نێو نایلۆن یان پارچە قوماشێکی خاوێن.
ــ پاشان سەهۆڵەکە بخەرە سەر شوێنی زیپکەکە بۆ ماوەی 5 خولەک، ئینجا هەر پێنج خولەک جارێک کردارەکە دووبارە بکەرەوە بۆ چەند جارێک.


سەرچاوەکان



2632 بینین