مامۆستای سەرکەوتوو خاوەن کەسایەتی بەرزە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-00:44:00 - کۆدی بابەت: 1678
مامۆستای سەرکەوتوو خاوەن کەسایەتی بەرزە

ناوه‌ڕۆك

مامۆستای سەرکەوتوو خاوەن کەسایەتی بەرزە

ئەوانەی کاری پەروەردەکردنی مرۆڤ دەکەن پێویستیان بە کەسایەتیەکی بەرز هەیە، نموونە بن بۆ هەموو کەسێک، بەڵام دەبێت بزانین کەسایەتی بەرز چیە؟. چ پێوەرێک بەکار بهێنین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستی لەو کەسایەتیە بگەین کە ئیمە دەمانەوێت، زۆر کەسمان فیزکردن و خۆ دوور گرتن و تێکەڵ نەبوون لەگەڵ قوتابی بە کەسایەتی دروستی خۆی دادەنێت، کەسانی تر هەن ئەوەندە تێکەڵن لەگەڵ قوتابی هیچ جیاوازییەکیان لە نێوان خۆیان و قوتابیان نەهێشتۆتەوە. ئەم دوو خۆرە بەشێک لە زیادەڕەویان تێدایە، لە هەر بارێکدا دەبێت ئەو ڕاستیە بمێنێتەوە کە مامۆستا، مامۆستایە و قوتابیش قوتابیە. ئەو خاڵانەی کە کەسایەتی مامۆستا ڕادەگرن و بەهێزی دەکەن بریتین لە:

١- پڕزانستی وزاڵبوونی تەواو بەسەر وانەک و ڕۆشنبیرییەکی بەرز.
٢- خۆسووک نەکردن و خۆ دوور گرتن لە گاڵتە و قسەی هەزەلیاتی لە ڕادە بەدەر.
٣- نەشاردنەوەی ڕاستیەکان و گەیاندنی تەواوی زانیارییەکان بە قوتابی.
٤- دادپەروەری و جیاوازی نەکردن لە نێوان قوتابیان.
٥- ڕاستگۆی لە کردار و گوفتاردا.
٦- خۆ هەڵنەقولتاندن لە هەموو کارێک.
٧- ڕووخۆشی و بەشەوقەوە بوون بۆ گوتنەوەی وانەکە.


سەرچاوەکان



1044 بینین